راگەیەندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵوەگەری فەرمانی جیهاد دژی خەلكی كوردستان  

 

... كێشەكانی خۆی لەگەڵ رژیم بكات روی راستەقینەی دەسەڵات بە دەركردنی ئەو فەرمانە دڕندانەیە بۆ گەلی كورد ئاشكرا بوو. هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی بنەما ئیدئۆلۆژییە دواكەوتوەكانی ئەو دەسەلاتە دژی مرۆڤە هەر جۆرە هەولێك بۆ چارەسەری ئاشتیانە، لەلایەن دەسەڵاتەوە شكستی پێهیندرا و تەنانەت هەوڵی كپ كردنی دەنگی ئازادیخوازانەی ئەو گەلە لە رێگەی ئاسن و ئاور و باروت درایەوە و وەڵامی خومەینی بۆ داوا رەواكانی كورد سڕینەوەی یەكجاری ئەو گەلە بوو. لەدوای ئەو هێرشە، خەڵكی كوردستان خۆراگریێكی كەم وێنەی مێژووییان بەرێوە برد و لە رێگەی جۆراوجۆر بەرپرچی ئەو حوكم وهێرشە درندانەیان دایەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەداخەوە دەرئەنجامی ئەو شەڕە داسەپاوە كارەساتێكی هەژێنەری مرۆیی بوو كە تێیدا بە سەدان ژن و منداڵ و گەنج و پیری كورد لە زۆربەی شار و دێهاتەكانی كوردستان بوونە قوربانی و شەهیدكران.

لەماوەی هێرشی هێزە بەكرێگیراوەكان بۆكوردستان و لەو قۆناغە سەختە دا پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە ژێر رێبەرایەتی مامۆستا سەیید جەلالی حوسەینی خۆڕاگری وقارەمانی كەم وێنەیان ئەنجامدا بەتایبەت لە تێكشاندی هێزی گاردی جاویدان (سپای قودس) وانەیێكی كەم وێنەیان بە دەسەڵاتداراندا و لەدوای ئەو جەنگە كەم وێنەیە خومەینی ناچاربوو لە رادیۆ تاران بڵێ "خەڵكی كوردستان من دەنگی ئێوەم بیست" و سەرلەنوێ بانگەشەی فریوكارانەی دیاڵوگ و چارەسەری ئاشتیانە بەرز بكاتەوە. 

بێ گومان بە تێپەرینی ٣6 ساڵ بەسەر ئەو كارەسات و سەردەمەدا، قورسایی ئەو فەتوا دڕندانەی خومەینی لەسەر شان و ژیانی خەڵك ماوە و بە رێگەی جۆراوجۆر لەلایەن كاربەدەستانی رژیمەوە تا ئێستاش كاری پێدەكرێ. هەر لەو چوارچیوەدا ٣6 ساڵە كوردستان لە رێگەی فشارە ئابووری و سیاسی و ئەمنیەتی و پەرەدان بە خەسارە كۆمەڵایەتیەكان لە لایەن دەسەلاتەوە ئەوفەتوایەی لەراست بەرێوە دەچێ. باوەر بەوەی كە دەسەڵات بە گۆڕینی مۆرەكانی لەراست خەڵكی كورد گۆڕانی بەسەر دا بێ خەیالێكی دوور لە راستی و چەواشەكارانەیە.  تەنیا رێگەی كۆتایی و هەڵوەشانەوەی ئەو فەتوایە و رزگاری خەڵكی كورد لەدەست مەینەتی و بێ بەشیەكانی دەسەڵات نەمانی ئەو دەسەڵات و سیستەمە و جێگركردنی دەسەڵاتێكی دیموكراتیك و خەڵكیە. 

جێگەی دڵخۆشیە كە خەڵكی كوردستان بە ئیرادەیێكی قایم بۆ گۆڕانی دۆخی هەنووكەیی لەسەرانسەری كوردستان تێ دەكۆشن و سەرەڕای بەرەوسەر بردنی فشارە سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتیەكان خەڵك زیاتر پێ لەسەر مافەكانیان دادەگرنەوە و ووشیارییەكی سیاسی بەربڵاو لە ئاستی كوردستان بەرچاو دەكەوێ.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لەساڵیادی فەرمانی دزێوی خومەینی بۆ هێرش كردنە سەر كوردستان سڵاو و درود دەنێرێ بۆ روحی پاكی شەهیدان و دووپاتی دەكاتەوە كە باش بوونی دۆخی گەلی كورد بە مانەوەی ئەو دەسەڵاتە هەرگیز وەدی نایە و تەنیا چارەسەر هەوڵ و خەباتی هەمەلایەنە و هاوخەباتی لەگەڵ باقی نەتەوەكانی ئێران بۆ نەهێشتنی ئەو دەسەڵاتە نارەوایە لە وەلاتی ئێرانە. 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

كومیتەی ناوەندی 

٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩4
ڕێکه‌و 2015-08-20 20:51:09
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی