هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 1ی خەرمانانی 1394  

 

وەرزشوانێکی کورد رێکوردێکی نوێ تۆمار کرد

وەرزشوانێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد بە بردنەوەی سێ میداڵی زێڕ لەپاڵەوانیەتییەکانی وەزنەبەرداری لەئێران، وەکوو " پدیدە وزنەبرداری" ناودێڕ کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەحمەد ئەحمەدنژاد، خەڵکی شاری مەهاباد توانی لەرکابەرییەکانی وەزنەبەرداریدا لە کێشی ٦٩کێلودا، دوو رێکورد بە ناوی خویەوە تۆمار بکات.ئەو وەرزشوانە کوردە توانی لەو پاڵەوانیەتییەدا وەزنەی ١٣٢ کیلۆیی هەڵبگرێت، ئەو رێکۆردە پیشتر بە ناوی کیانووش رۆستەمییەوە تۆمار کرابوو. ئەحمەد ئەحمەدنژاد تەمەنی ١٥ساڵە و لەتەمەنی ٧ساڵیەوە بە شێوەی فەرمی دەستی بە چالاکی لەو بوارەدا کردووە. سەرپەرەستی هەیئەتی وەزنەبەرداریی شاری مەهاباد لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی ئیرنای وتووە، ئەو وەرزشوانە کوردە سەرجەم توانیویەتی ٢٨٥ کێلۆ وەزنە لێبدات، ئەو ریکۆردە پیشتر بەناوی حەمید مەلەکییەوە تۆمار کرابوو.

 

 

 

 

 

 

 

 

پایگایەکی نیزامی لە شاری رەبەت ئاگری تێبەردرا

کۆنە پایگایەکی سوپای پاسداران لەشاری رەبەت لەپارێزگای ورمێ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەر درا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ٣٠ گەلاوێژ، کۆنە پایگایەکی سوپای پاسداران ناسراو بە "تەباتەبایی" لە دەورووبەری شاری رەبەت لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوە سووتێنراوە. ئاگرگرتنی ئەو پایگایە خەساری گیانی بە داوە نەبووە،بەڵام دارستان و لەوەڕگەی دەورووبەری پایگاکە خەساری بەرچاویان بەرکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەبلاو کراونەتەوە، هێزەکانی ئاگر کوژێنەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەو پایگایە و توانیویانە ئاگرەکە کونتڕۆڵ بکەن. جێگەی باسە كە، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا ژمارەیەک لەهیزەکانی سوپای پاسداران لەشوێنەکە حوزووریان هەبووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

بە تۆمەتی دەرگیری لەگەڵ بەسیجیێك لاوێكی كورد قەمچی لێ درا

جەمشید گۆڵئەندامی بە تۆمەتی دەرگیری لەگەڵ ئەندامێكی بەسیج 250 زەربە قامچی حەدی لێ درا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سزای قامچی لێدانی زیندانیێكی مەهابادی كە ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەندامێكی بەسیج دەرگیر ببوو، رۆژی چوارشەممە 28ی گەلاوێژی 1394، لە دادگای مەهاباد بەرێوە چوو. بە پێی ئەم راپۆرتە، قامچی لێدانی ئەم زیندانییە كوردە لە كاتێكدا بووە كە، جەمشید گۆڵئەندامی كێشەی كۆلبە و كەبەدی هەیە. جێگەی باسە كە، جەمشید گۆڵئەندامی 7ی پووشپەری 1392 بە تۆمەتی دەرگیری لەگەڵ ئەندامێكی بەسیج بە چەكی كلاشینكۆف لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی مەهابادەوە دەستبەسەر كرا و لە لایەن دادگای مەهابادەوە بە 4 ساڵ زیندان و دانی دیە و 250 زەربە قامچی مەحكوم كرا.

 

 

 

 

 

 

 

 

برینەوەی داری گۆرستانی بەهاییەكان لە ورمێ

كەسانی نەناسراو دارە كۆنەكانی قەبرستانی بەهاییەكانیان لە ورمێ بە مشاری بەرقی بریوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، دوانیوەرۆی رۆژی هەینی 30ی گەلاوێژی 1394، كەسانی نەناسراو دارە 20 ساڵەكانی گۆرستانی بەهاییەكانیان لە شاری ورمێ بریوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرچاوەێكی ئاگادار رایگەیاندووە كە، ئەمە یەكەمین جارە كە ئەم بابەتە لە ورمێ روو دەدات، گەرچی پێشتر لە ئیسفەهان ئەم رووداوە رووی دابوو. جێگەی باسە كە برینەوەی ئەو دارانە بە پۆلیسی ئاگاهی ئەو شارە راگەێندراوە بەڵام تاكوو ئێستا هیچ دژكردەوەێكیان نەبووە.

 

 

 

 

 

 

 

 

تەقینەوەی مین لە سەردەشت برینداری لێ كەوتەوە

تەقینەوەی مین لە شاری سەردەشت بریندار بوون مین هەڵگرێكی لێ كەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ یەكشەممە 1ی خەرمانانی 1394، لە كاتی گەران و پاككردنەوەی ئەو شوێنانەی كە مینیان تێدا بە جێ ماوە لە ناوچەیئەڵواتانی سەر بە شاری سەردەشت، یەكێك لە مین هەڵگرەوەكان بە ناوی یەدۆڵا غۆڵامی نەسەب بە هۆی تەقینەوەی مینی دژە نەفەر بریندار بوو كە بە خێرایی بۆ خەستەخانەی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.. جێگەی باسە كە ساڵانە تەقینەوەی میهنی بە جێ ماو لە دەورانی شەری ئێران و عێراق لە ناوچە سنووریەكان بە تایبەت كوردستان، دەیان كوژراو و برینداری لێ دەكەوێتەوە و رژێمیش لە ئاست ئەم كێشەیە كەمتەر خەمە.

 

 

 

 

 

 

 

 

بە خواردنی ئەم خۆراكانە خۆت دوور بگرە لە نەخۆشی خەمۆكی

نائارامی دەرونی هاوشێوەی نەخۆشی و ئازارەكانی دیكەی جەستەی مرۆڤ كێشە بۆ تەندروستی دروست دەكات ، دەتوانن لەڕێی خواردنی چەند خۆراكێكە چارەسەری خەمۆكی بكەن و دەرونتان ئارام بكەنەوە .

1- خواردنی هەموو جۆرەكانی چەرەس چارەسەرە بۆ نا ئارامی دەرونی و خەمۆكی بەهۆی بونی كانزای مەگنسیۆم تیایاندا و ئەمەش بۆ هێوركردنەوەی مێشك زۆر پێویستە .

2- چای سەوز بڕێكی باش ترشی ئەمینی سیانین لەپێكهاتەیدا هەیە كە زۆر خێرا كاریگەری دروست دەكات لەسەر مێشك و مرۆڤ ئارام دەكاتەوە .

3- ماسی :گۆشتی ماسی ئۆمیگا سێ لەپێكهاتەیدا هەیە و مێشك چالاك دەكات .

4- هێلكە :باشترین خۆراكە كە بڕێكی باش ڤیتامین دی لەپێكهاتەیدا هەیە و زۆر بە سوودە بۆ هێوركردنەوەی مێشك .
ڕێکه‌و 2015-08-23 20:04:24
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی