ئیعدامە سیاسیەكان لە راست گەلی كورد مەحكووم دەكەین ماوەێكى زۆر بەسەر ئیعدامی سیروان نژاوی زیندانی سیاسی كورد تێنەپەریوە كە بە داخەوە رۆژی چوارشەممە 4ی خەرمانان، بێهروز ئالخانی زیندانیەكی سیاسی دیكەی كورد لە سێدارەدرا.

 لە سێدارەدانی ئەو زیندانیە سیاسیە لە كاتێكدایە كە ماوەیێكە ماشێنی سەركوت و ئێعدامی ڕژیمی ئاخوندی وەگەڕكەوتوە و لە ماوەی نێزیك بە ساڵێك زیاتر لە 500 مرۆڤ بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن سیستەمی جینایەتكاری ئاخوندییەوە لە سێدارە دراون. بێهروز ئالخانی كە ماوەی 6ساڵ بوو حوكمی مەحكومیەتی بێ‌ دادگاكانی رژیمی دەكێشا ،بەردەوام لە زیندان تۆمەتی دەخرایە پاڵ و بۆ ئەوەی لە ماشێنی مەرگی رژیم رزگار نەبێت،كوشتنی دادستانی خۆی و هەروەها چەك هەڵگرتنی درایە پاڵ. رژیم كە بۆ چاوترسێن كردنی خەڵك پێویستی بەم جۆرە جەلادگەریە هەیە، لە زیندانیانی سیاسی بۆ ئامانجە دزیوەكانی كەڵك وەردەگرێ‌.

بێگومان خوێنی لاوانی كورد بە فیرۆ ناڕوات و هەتا ئێعدام وسەركوت زیاتر بێت، هەستی شۆڕشگێرانە بەرەوسەرتر دەچێت .

 سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران رەوتی ئیعدامە سیاسیەكان لەناو سیستەمی دیكتاتۆری ئاخوندی بە توندی مەحكووم دەكات و سیاسەتی سات و سەودا گەرانەی وەڵاتانی رۆژئاوایی بە ئامانجی گەیشتن بە رێكەوتنی ئەتۆمی لە كاتێكدا كە بە بەردەوامی رۆلە ئازادیخوازەكان لەسێدارە دەدرێن و بنەماكانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئاخوندانەوە پێشێل دەكرێ‌ دەداتە بەر لۆمە و گازەندە و وەك پەڵەیێكی رەش لێی دەروانێ‌. 

سازمانی خەبات سەرەخۆشی خۆی بە كەس وكاری شەهید بێهروز رادەگەیەنێت وسیبوری بۆ ریبوارانی رێگای شەهید بێهروز داواكارە.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

كومیتەی ناوەندی 

4ی خەرمانانی 1394

 
ڕێکه‌و 2015-08-27 09:34:13
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی