پەیامی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستای ئێران بەبۆنەی 5ی خەرمانان سالرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات خەلكی نیشتیمانپەروەری كوردستان! 

ئەندام و لایەنگرانی رێكراوی لاوانی خەبات! 

بەبۆنەی پێنجی خەرمانان 35مین ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەبات لە لایەن خۆمانەوە گەرمترین پێرۆزبایی پێشكەش بە گەلی كورد بەگشتی و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات بەتایبەتی دەكەین و  لەم یادە پیرۆزەدا سلاو و درود دەنێرین بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات لە پێش هەمووشیانەوە مامۆستا سید جەلال حوسێنی یەكێك لە رێبەرە لێهاتووەكانی گەلەكەمان.  هەروەها سلاو دەنێرین بۆ زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەكانی سازمانی خەبات كە لە رۆژە سەختەكاندا بوونە جێگەی هیوا و  باوەر بۆ نیشتیمانپەروەران و موژدەی شكان و روخانی  ورەی دوژمنانی گەلەكەمانیان بۆ هێناین  .

  

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە ماوەی 35 سالی رابردوودا توانیویەتی وەك هێزێكی خۆراگر و نەتەوەیی  لە مەیدانی خەبات و تێكۆشانی  دژ بە رژێمی ئاخوندی بمێنێتەوە و سەلماندوویەتی كە دەتوانێت لە هەر هەل و مەرجێكدا هەرچەند قورسیش بێت دەستبەرداری ئامانجە باڵاكانی نەتەوەكەمان نەبێت كە لەسەرەتای دامەزراندنی یەوە هەولی بۆدەدات ئەویش رزگاری و ئازادی و بەختەوەری گەلی كوردە. بێگومان ئەمەش بە پشتیوانی خەلكی نیشتیمان پەروەری كوردستان و بە هەوڵ وماندووبوونی  سەرجەم رێیوارانی سازمانی خەبات هاتۆتە دی وبە پشتیوانی وهاوكاری  هەمیشەیی خەلكی كوردستانی ئێران  گەرەنتی درێژەدان بەو ئامانجە پیرۆزە دەدات .

سازمانی خەبات نەك هەر خەباتەكەی لە چوار چێوەی كوردستانی ئێران نەبەستۆتەوە بەڵكو بۆ بەشەكانی دیكەی كوردستانیش هەوڵ و ماندووبوونی كێشاوە و لە پێناو بەدەست هێنانی مافەكانیان چ لە رووبەرووبوونەوەی رژێمی بەعس لە سالانی رابردوودا بە تایبەت لە راپەرین خەلك كوردستانی عێراق لە سالی 1991و چ لە ئێستاشدا كە بەشداری كارای هەیە لە شەری رووبەرووبونەوەی داعشدا و هەروەها پشتیوانی و هاوكاریی خۆی هەمیشە بۆ كوردستانی سوریا و كوردستانی توركیا دەربریوە و  بەخەمەوە بوونی كوردستان و كوردستانیان بە ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت و چاوەروانی ئەوەشە كە هەر بەو شێوەیە پشتیوانی لە خەباتی رەوای  خەلكی كوردستانی ئێران لە لایەن برا و خوشكانمان لە بەشەكانی تری كوردستانبكرێت. 

رێكخراویی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران وێرایی پیرۆزبایی دووبارە لە گەلی كوردستان بە گشتی و ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات بەتایبەتی بەلێنی وەفاداریی دووپات دەكاتەوە كە كە تاگەیشتن بە مافە رەواكانی گەلەكەمان لە هەول و تێكۆشان نە وێستین .

رێكخراویی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران 

دەستەیی بەرێوەبەری 

5ی خەرمانانی 1394

 
ڕێکه‌و 2015-08-28 09:49:39
به‌شی ( لاوان )







سیاسی