پەیامی رێكخراوی ئافرەتان بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران  هاووڵاتیانی خۆشەویست! 

ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی سازمان!

 ئافرەتانی خەباتكاروكۆڵنەدەر! 

یادی پڕ شكۆی دامەزرانی سازمانێك كە بۆ سەردەمی خۆی داهێنانێك بوو لە نێو بزوتنەوەی ڕزگایخوازی كورد و وەك هێزێكی نەتەوەیی و لەسەر باوەڕی زۆرینەی خەڵكی كوردستان هاتە مەیدان و بووە بە وەرچەرخانێكی مێژوویی ،لە خەڵكی كوردستان پیرۆز بێت. سازمانی خەبات بە درێژایی 35ساڵ تەمەنی هەوڵی گەیشتن بە ئازادی و چەسپاندنی مافی ڕەوای گەلی كوردی داوە و لە پێناوەدا قوربانی زۆری پێشكەش بە نیشتمان كردوە، هەربۆیە یادەكانی دەبێت زۆر بە بەرزی ڕابگیرێن. لە ماوەی چەند دەیە لە تێكۆشانی دا ئافرەت و پیاو شان بە شانی یەك لە مەیدان دا بوون و بە بێ جیاوازی ئەم كاروانە پڕ لە شكۆیەیان بردوە بەڕێوە وئەو تەشكیلاتە بۆتە زەرفێك بۆ توانا و وزەی سەرجەم ژنان و پیاوانی كورد.  وەك ئاشكرایە  سازمانی خەبات گرینگی و بایەخێكی زۆری بە دەور و نەخشی ئافرەتان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد داوە و  ئافرەتان لە ڕیزەكانی سازمان لە رێگەی دەرفەت بۆ رەخساندنی تەشكیلاتی لە خەباتێكی بێ ووچان دان و لەگەڵ بەجیَِ هێنانی ئەركی نەتەوەیی، ئەركی وشیاركردنەوەی ئافرەتان و ئاشناكردنی ئەو چینە بە مافەكانیان لە ئەستۆیە و تواندراوە لە رێگەی راگرتنی ئەو باڵانسە وەرچەرخانێك لە رەوتی گەشە و پێش كەوتنی  خەباتی ئافرەتان و بە گشتی سازمانی خەبات دروست بكرێ‌.

 پێویستە لەم یادەدا ڕیز لە تەواوی ئەو كەسانە بگیردرێت كە لە ڕچەشكاندن، بەردەوامن وبە تێچویێكی زۆر هەوڵی چەسپاندنی بنەما مرۆڤایەتیەكان ئەدەن. 

بەڕێزان سازمانی خەبات وەك هێزێكی پێشكەوتنخوازو شۆڕشگێر بەردەوام هەوڵی خۆ نوێ كردنەوە ئەدا و بە هەوڵی دڵسۆزان و پشتیوانی خەمخۆرانی، دەتوانین ئاڵوگۆڕەكان بە پێی سەردەم و قازانجی نەتەوەیی چڕ بكەینەوە و لە پێناو دەستەبەر كردنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان كە خوینی سەدان شەهیدی ئەو ڕیبازەی تێدا ڕژاوە رێبازەكەیان درێژە پێبدەین. 

بەرزوبەڕێزبێت یادی 35ساڵەی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران 

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران 

رێكخراوی ئافرەتان

 5/6/1394

 
ڕێکه‌و 2015-08-28 11:08:06
به‌شی ( ئافره‌تان )







سیاسی