بەرێوەچوونی رێورەسمی 5ی خەرمانان 35مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان  شەوی هەینی رێكەوتی 6ی خەرمانانی 1394 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان لە شاروچكەی رزگاری سەر بە پاریزگای هەولیر 35 مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات بەرز راگیرا.

سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیێك وێستان وفاتیحە بۆ روحی پاكی شەهیدانی كوردستان و سازمانی خەبات دەستی پێكرد. پاشان سروودی كوردم ئەمن لە لایەن گرووپی سرودەوە پێش كەش كرا . پەیامی كومیتەی ناوەندی لە لایەن بەرێز كاك بێهروز ئەردەلان كارگێری كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پێش كەش كرا. لەدوای پەیامی كومیتەی ناوەندی پەیامی رێكخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات لە لایەن خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی گشتی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات و ئەندامی كومیتەی ناوەندی پێش كەش كرا. لەم بەشەی بەرنامەكان سرود و مەقامێك لە لایەن كاك گۆران و كاك رێبوار دووهونەرمەندی گۆرانیبێژی ریزەكانی سازمانی خەبات پێش كەش كرا. پەیامی رێكخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز كاك ئارام سلێمانی بەرپرسی گشتی رێكخراوی لاوانی خەبات خوێندرایەوە. لەم بەشەی بەرنامەكان كورتە فیلمێك لە پێوەند بە هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات پێشان درا.

جێگەی باسە لە ناوئاخنی رێورەسمەكە هەر كام لە بەرێزان كاك رێبوار حسێنی و كاك جەلالی خۆشكەلام ئەندامانی سەركردایەتی سازمانی خەبات و هەروەها كاك خەلیل یۆسفی و ماموستا فەرهاد برادۆستی بە بۆنەی سی و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات شیعریان پێش كەش بە ئامادەبووان كرد.

لەدوای كۆتایی هاتنی بەشی فەرمی، رێورەسمەكە بە شادی و هەڵپەركێ تا دەرەنگانێكی شەو بەردەوام بوو.

صورة
ڕێکه‌و 2015-08-29 17:55:49
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی