ماموستا سید جەلالەدین حسینی چه‌مكێكی‌ پر واتا  

جەنابی ماموستا كه‌سایه‌تی‌ بژارده‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ 

له‌ مێژووی‌ مرۆڤایه‌تی‌دا ده‌گمه‌نن ئه‌و مرۆڤانه‌ی‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ هزر‌و روانگه‌یان مێژوو گه‌ز گه‌ز باڵا ده‌كا،كۆمه‌ڵگاكان به‌ شوێن ئه‌ندیشه‌كانیانه‌وه‌ رێ ده‌كه‌ون،ره‌وتی‌ رووداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ جۆری‌ بۆچوونیان خوول ده‌خۆن.

جۆری‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ له‌ گوتاری‌ زانستی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی،‌ بژارده‌كانی‌ مرۆڤایه‌تیان پێده‌گوترێ. به‌ تایبه‌تی‌ له‌ نێو بزووتنه‌وه‌ رزگاریخوازییه‌كانی‌ گه‌ڵانی‌ بنده‌ست، ئه‌وانه‌ی‌ به‌ چه‌كی‌ زانست‌و ئه‌ندیشه‌ی‌ رزگاری‌ نه‌ته‌وه‌یی دێنه‌ شه‌ری‌ سته‌مگه‌ری‌ ده‌بنه‌ قوتابخانه‌ی‌ كه‌لتوور‌و رۆشنیری‌ دیموكراسی،دێنه‌ ناو كایه‌ گرینگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ،رۆڵ‌و كارتێكه‌رییه‌كانیان له‌ هه‌مبه‌ر ڕسكانی‌ رووداوه‌كان ئه‌وه‌نده‌ به‌رچاوه‌ كه‌ جه‌ماوه‌رێك به‌ شوێن خۆیانه‌وه‌ راده‌كێشن ، ده‌بنه‌ رچه‌شكێنی‌ رێبازێك كه‌ تا ئاسۆ دووره‌ ده‌سته‌كانی‌ رزگاری‌ خه‌ڵك ناچاره‌ رێبازی‌ هزرییان بپێوێ‌ .

له‌ ناو ئه‌ده‌بیاتی‌ به‌رگری‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ كورد به‌م چه‌شنه‌ مرۆڤانه‌ ده‌گوترێ‌ سه‌ركرده‌. به‌ تایبه‌تی‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ به‌رگری‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ رێبه‌ر پێناسه‌ ده‌كرێن ، به‌ كه‌سایه‌تی‌ مه‌زنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دێنه‌ نرخاندن.

جه نابی ماموستا یه‌كێك له‌و مرۆڤه‌ رێبه‌رانه‌یه‌، كه‌ باوه‌ر،بۆچوون‌و كرداره‌كانی‌ هانده‌ر،رێنیشانده‌ر،روونترین جووڵه‌‌و ته‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ سه‌ده‌ی‌ بیست‌و بیست‌ویه‌كه‌مدایه‌.

هه‌موو ماموستا سید جه لال ناسان به‌ تێكرای‌ ده‌نگ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ گۆره‌پانی‌ خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و مرۆڤه‌ له‌ ئاستێكی‌ لوتكه‌یی دا بووه‌،شاره‌زای زۆربه‌ی‌ زانسته‌كانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌ تایبه‌تی‌ سیاسه‌ت،ئائینی،كۆمه‌ڵناسی‌ ،مێژووناسی‌ ‌و.. بووه‌، به‌تێر‌و ته‌سه‌لی‌ خوێندوونی‌،له‌ ناسینی‌ زۆربه‌ی‌ قوتابخانه‌ هزرییه‌كاندا مامۆستا بووه‌. ،بێ ئه‌وه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ زۆر دووچاری‌ فانتزی‌گه‌ری‌ بكه‌ن، ئه‌و بیرۆكانه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ واقعیه‌ته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ خۆی موتوربه‌ كردووه‌،ئه‌وه‌ی‌ له‌ گه‌ڵیدا نه‌گونجاوه‌ وه‌لای‌ ناوه‌،به‌م پێیه‌ داهێنانێكی‌ خۆماڵی‌ بۆ رزگاری كورد هێناوه‌ته‌ ناو گوتار‌و كه‌لتووری‌ رۆشنبیری‌ مرۆڤی‌ كوردی‌ خه‌باتگێری‌ گۆرانخوازه‌وه‌. له‌و باره‌شه‌وه‌ به‌ راده‌یه‌ك شاره‌زا بووه‌ كه‌ به‌و په‌ڕی‌ باشێوه‌ رێگه‌ی‌ گه‌شه‌‌و هه‌ڵدانی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ی‌ به‌ مێتۆدی‌ كوردی‌ گه‌ڵاڵه‌رێژی‌ كردووه‌،هه‌وڵی‌ داوه‌ تئۆرییه‌ زانستیه‌كان به‌ باشترین شێوه‌ بۆبزووتنه‌وه‌ی‌ كورد به‌كاربێنێت.

هه زاران سلاو له روحی ریبه ری لیوه شاوه ی گه لی كورد ماموستا سید جه لال الدین حسینی 

ئه و ریبه ره ی بو گه ل ژیا
ڕێکه‌و 2016-07-13 18:33:05
به‌شی ( بابه‌تی ئه‌ده‌بی )







سیاسی