لەیادی 6 ساڵەی كۆجی ماموستا سید جەلال حسینی یادو بیره‌وه‌ری مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینی  وەک ناو، وەک ئاو؛ وەک چراوگ و رووناکی چاو، وەک هەست و سۆز، وەک ئەندێشە و عەشقی پیرۆز ، لەگەڵمانە. ئەو هاندەرەو تا هەتایە رێبەرمانە.

ئه‌وه‌ بۆ ٦ ساڵ ده‌چێ مامۆستایه‌کی وانەی  نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری، ڕێبه‌رێکی دڵسۆزی و دادپەروەری، لە رێی ڕزگاری نیشتمان له‌ناوماندا به‌ جه‌سته‌  ڕۆی، بەڵام بە بیرو تێڕامان هەموو سات هەر لەگەڵ مانە      له‌ هه‌رلایه‌ک ده‌یبینی، نه‌خش و نیگاری ڕه‌نگینه‌و جێده‌ستی به‌سه‌ر پەڕپەڕی مێژووی کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه‌ دیار و به‌رچاو و نەخشینە‌. به‌رهه‌می ئه‌و به‌رهه‌می خه‌باتێکی نه‌پساوه‌یە و هه‌ڵقوڵاوی هزر و بیری کوردایه‌تی خۆماڵیە‌. خه‌می میلله‌تێکی بێ کیان و ناونیشانی له‌کۆڵ نابوو. ئه‌و مامۆستایی ڕوناکبیری و ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی و دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه‌. که‌چی بۆساتێکیش ماندووبونت به‌ڕوخساریه‌وه‌ نه‌ده‌بینی. 

مامۆستا کەم ، هۆ رێبەر و سەروەرەکەم !

تۆ جێگه‌ی شانازی، کاتێک ناوت ده‌بیسترێ کوردایه‌تی لامان شیرینتر ده‌بێ و ئاڵای خه‌باتیشمان شه‌کاوه‌تر. تۆ له‌هه‌رکوێ بووی پێشه‌نگ بووی، پێشه‌وابووی تۆ مامۆستا و زانا بووی. ڕێپیشانده‌ر و سه‌رقافڵه‌ی کاروانی ڕێی ئازادی بووی. له‌مزگه‌وت و له‌شاخ و شار، له‌ زانکۆی شۆڕش و کوردایه‌تی، له‌نووسین و چنینه‌وه‌ی مرواری ووشه‌، بۆ نیشتمان بۆ عاشق و بۆ هونه‌ر و به‌رخودان و بویە هه‌وێنی خۆڕاگری و چه‌کی ده‌ستی پێشمه‌رگه،‌ تۆ پێشه‌نگ و پێشه‌وابووی. ئێستاش له‌ناو کۆڕی یاران، له‌ لای ئه‌وانه‌ی بۆ کوردستان گیان و ژیانیان فیداکرد تۆ سه‌رقافڵه‌و پێشه‌نگیانی و له‌ناویاندا دێیت و ده‌چی.  له‌گه‌ڵمانی. لەناو توێتوێ دڵمانی .لە هەورازی سەختی بەرەو لوتکەی بەرزی ئاوتت  چه‌شنی پڵنگی چیا بووی،  لە دەوری شەمی سەربەستی چەشنی په‌روانه‌ی  شەیدا بووی. لە زۆزانی  نیشتمانپه‌روه‌ری چه‌شنی هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕ و بازی بەرزی هیوای ژیان بووی،

ئەی رێبەر و ڕێ نیشاندەرم !واین له‌ گەڵ ڕەوتی کاروانا، لە ناو ریزی تێکۆشانا ، هه‌دا ناده‌ین  لە بەخۆدان، بە یادی تۆ دەژین دەدوێین، لە نادیاریت هەناو توێتوێین . یادت  هاندەرمانە رێبەر، وەری خەبات، ئەی تاجی سەر 

 
ڕێکه‌و 2016-07-15 21:35:28
به‌شی ( بابه‌تی ئه‌ده‌بی )







سیاسی