ئەختاپوسی بێكاری لاوان! ناوەندی ئاماری رژێم رایگەیاند تەنیا لە 7 پارێزگای وەڵات لە هاویندا رێژەی بێكاری یەك رەقەمی بووە. ئەوە لە كاتێكدایە هاوینی ساڵی پێشوو 10 پارێزگای رێژەی بێكار تیایاندا یەك رەقەمی بووە. ئەو دیانپێدانانە لەلایەن بڵاوكراوەیەكی رژێم بەناوی "بینا" راگەیەندراوە. دیانپێدانانێك كە لە دوای زۆرێك سانسۆر و بچوك كردنەوەی راستیەكان، بەپێی ئامارەكانی رژێم نیشان دەدا كە چۆن لە 24 پارێزگای وەڵات ئاماری بێكاری دوو رەقەمیە، هەروەها ئەوە درۆ و فریوەكانی ئاخوند رۆحانی ئاشكرا دەكا كە بەڵێنی دابوو بێكاری لاوان چارەسەر بكا، بەڵام بەپێی ئەو ئامارانەی حكومەت، تەنیا لە ماوەی یەكساڵدا 3 پارێزگای دیكە  ئاماری بێكاری لاوەكانیان، لە یەك رەقەمیەوە بووەتە 2 رەقەمی.

هەر ئەو راگەیاندنە حكومەتیە لە درێژەی راپۆرتەكەیدا دەڵێ: بێ توانایی حكومەت لە رەخساندنی هەلی كار بۆ لاوان لەلایەن و نەبوونی سیاسەت و بەرنامەی دروست بۆ راكێشانی هێزی خوێندەوار لەلایەكی دیكە، لەگەڵ دەركردنی كرێكارەكان، داخرانی ناوەندەكانی ئابووری و بەرهەمهێنان، دەستیان داوەتە دەستی یەك بۆ ئەوەی ئاماری بێكاری وەلات رۆژ بە رۆژ بەرزتر بكەنەوە.

ئەو راگەیێنە حكومەت، لە پەنای هەموو ئەو بەڵایانەی بەهۆی ئاخوندانەوە سەری هەڵداوە، ئیشارەی بە دزیە قەبەكانی سەرانی رژێم و دەسەڵاتداران نەكردوە، ئیشارەی بە بەرتیل وەرگرتن و پارتی بازی كە تێكڕای پێكهاتەی نەخۆشی رژێمی ئاخوندان نەكردوە كە بۆتەی هۆی ئەوەی بێكاری 15 ملوێن لاوی لە ئێران لێ بكەوێتەوە. دۆخەكە بە جۆرێكە كە مۆرەكانی رژێم لە مەجلیس مەجبوور دەبن دیان بەقەیرانی هەژێنەری بێكاری دا بنێن، بۆ وێنە رۆژی 25ی خەزەڵوەر ئەندامێكی مەجلیسی رژێم بەناوی ئەحمەد مورادی گوتی: ئاماری بێكاری لە ئوستانی هورموزگان زیاترە لە 30 لەسەد. لاوان خوێندەوار لە بێكاریدا خەریكی كرێكەشی و دەستفرۆشین.

بەڵێ ئەختاپوسی بێكاری لاوان لە ئێرانی ئاخوند لێدراو، بە شێوەیەك بەرزبۆتەوە كە مۆرە و راگەیاندنەكانی رژێمیش مەجبوورن باس لە گۆشەیەكی بكەن. بەڵام ئەوان ئەوەی دیان پێدا نانێن و ناتوانن دیانی پێدا بنێن، رێگەی چارەسەری ریشەیی قەیرانی بێكاری لاوانی ئێرانە. ئەگەریش قسەیەك دەكەن، لەلایەك بۆ شەڕی باندەكان و وەدەست هێنانی دەسەڵاتە و لەلایەكی دیكەوە ترسیان لە راپەرینی لاوانە، ئەو شتەی كە ئەوان بە كێشەیەكی ئەمنیەتی ناوی دەبەن.

هەر چەند پێویست بە دیاپێدانانی ئەوان ناكا، چوونكە لاوان بە باشی دەزانن ئەم دەردە، وەكوو هەزاران دیاردەی كۆمەڵایەتی دیكەی ئێران چۆن دەبێ چارەسەر بكرێ.

ئەوان دەزانن هۆی ئەم دەردانە كێ یەو چارەسەر كام.
ڕێکه‌و 2016-11-19 09:54:46
به‌شی ( وتاری کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی