كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
یەكێتی ژنانی دیموكڕاتی كوردستانی ئێران
ئاسۆی ژنی كورد
یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردستان
لەو كۆبونەوەدا پرسەكانی پێوەند بە كارا كردنی ڕێكخراوەكانی ژنان و هەروەها ئامادەكاری بۆ بەرێوەبردنی ڕۆژی 8 ی مارس تەوەری سەرەكی بوو. بە چڕو پڕی لێكدانەوە بۆ بارو دۆخی ئافرەتان لە ڕۆژهەڵات كراو هەموو پێكەوە لە سەر ئەو پرسە كۆك بوین كە لەگەڵ گرنگی دان بە كارا كردنی كاری هاوبەش گرنگی زیاتر بدرێ بە وەزعی نالەباری ئافرەتان لە كوردستانی ئێران. كۆبونەوەكە كە لە كەشێكی دۆستانەدا بوو لەسەر پێبەندی بە ئوسولی كاری ڕیكخراوەیی پێداگری كردەوە و ئەو بابەتەش بە لامانەوە گرینگ بوو كە لە پێناو یەكڕیزی و یەكخستنی ڕیزەكانی ئەحزاب هەوڵەكانمان درێژە پێ بدەین.
شایەنی باسە كۆبونەوەكە بە مەبەستی كارا كردنی ناوەندی ژنانی رۆژهەلات بە مەبەستی رەخساندنی ڕۆحیەتی هاوكاری زیاتر لە نێوانمان درێژەی دەبێ و بەو شێوە دەتوانین كاریگەریمان زیاتر ببێ.
ڕێكخراوی ئافرەتانی خەباتی كوردستانی ئێران
2622017