پێشوازی سازمانی خەبات لە هەیئەتێكی پارتی سەربەستی كوردستان رۆژی یەكشەممە 8ی رەشەمەی 1395،

له شاری فریدریكستادی وەلاتی نۆروێژ، هەیئەتێكی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە سەرۆكایەتی بەرێز كاك بابەشێخی حسێنی بەرێوەبەری گشتی و ئامادەبوونی كاك مه‌حمود یوسفی به‌رپرسی پیوه‌ندیه‌كانی كومیته‌ی نۆرۆیژ كاك عه‌لی به‌هرامی ئه‌ندامی كومسیۆنی راگه‌یاندن و خاتو ئاره‌زو به‌هرامی و خاتو مه‌هاباد ئه‌ندامانی كومیته‌ی نۆرویژی سازمان  پێشوازی لە هەیئەتێكی پارتی سەربەستی كوردستان بە سەرۆكایەتی كاك عارف باوەجانی سەرۆكی ئەو پارتە كرد.

لەو دیدارەدا چەندین باسی پێوەندیدار بە كوردستانی ئێران و ئێران و هێزە سیاسیەكانی كوردستان  پێوه‌ندی و هاوپه‌یمانی نیوان سازمانی خه‌بات و سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئیران و گرینگی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ بۆ جولانه‌وه‌ی خه‌لكی كوردستان و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌لكی ئیران به‌رانبه‌ر رژیمی ملهوری ئاخوندی باس كرا هه‌وه‌ها  باسی پێویستی هاوئاهەنگی و یەكگوتاری نێوان ئەو هێزانە، وە باسی تێروتەسەل لەسەر زەروورەتی پێوەندی نێوان ئەحزابی كوردستانی لەگەڵ هێزە شۆرشگێڕە سەرانسەریەكانی ئێران كرا.

هەروەها چەندین باسی دیكەی پێوەندیدار بە بەشەكانی دیكەی كوردستان و پێشكەوتنەكانی خەباتی نەتەوەكەمان لەو بەشانەدا تاوتوو كرا.
ڕێکه‌و 2017-02-28 11:02:01
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی