ناوەندی سەرژمێری: حەشیمەتی ئێران گەیشتووەتە سەرووی 79 ملوێن كەس
 ناوەندی سەرژمێری رژێم رۆژی دووشەممە 23ی رەشەمە رایگەیاند: بەپێی سەرژمێری یاڵی 1395 رێژەی بەرزبوونەوەی حەشیمەت 1.24 لەسەد بووەو گەیشتۆتە 79 ملوێن و 926 هەزار و 270 كەس. ئومید عەلی پارسا رۆژی دووشەممە لە كونفرانسێكی چاپەمەندی دا سەبارەت بە ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 1395 كە لە ناوەندی سەرژمێری ئێران بەرێوەچوو، گوتی: 

حەشیمەت لە شارەكان 59 ملوێن و 146 هەزار و 847 كەس، هەروەها حەشیمەت لە گوندەكان 20 ملوێن و 730 هەزار و 625 كەسه.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەپێی سەرژمێری ساڵی 1395 رێژەی رەگەزی پیاو 103 لەبەرامبەر 100 ژن دایە و ژمارەی پیاو 40 ملوێن و 498 هەزار و 442 كەس و ژمارەی ژنان 39 ملوێن و 427 هەزار و 828 كەسە.

سەرۆكی ناوەندی سەرژمێری رژێم، رێژەی شارنشینی بە 74 لەسەد راگەیاند و گوتی: ژمارەی خێزان لە وەڵاتدا 24 ملوێن و 196 هەزار و 35 یەكەیە و ژمارەی خێزانی نیشتەجێ لە شارەكان 18 ملوێن و 125 هەزار و 488 یەكە و خێزانی گوند نشین 6 ملوێن و 70 هەزار  و 547 یەكەیە.

پارسا ئەوەی بیرهێنایەوە كە رێژەی ژنانی 10 و بەزۆری بێوەژن لە 1.4لەسەدی ساڵی 1390، لەم ساڵدا بۆ 2.2 لەسەد بەرزبۆتەوە. بەرزبوونەوەی ئەو رێژەیە بەڵگەیەكی راستە بۆ سەلماندنی بەرزبوونەوەی تەڵاق و جیابوونەوە لە كۆمەڵگەیە.

نزیك بە 10 مانگ لەوە پێش رێكخراوی تۆمار (سەبت ئەحواڵ)ی رژێم رایگەیاند بوو كە حەشیمەتی ئێران بە 80 ملوێن كەس گەیشتووە.
ڕێکه‌و 2017-03-15 08:14:11
به‌شی ( هه‌والی ئێران )







سیاسی