بەرێوەچوونی چوارشەممە سووری لە شارە جیاجیاكانی ئێران
لە ئێران ئاخر چوارشەممەی ساڵ بە چوارشەممە سووری ناسراوە كە خەڵك بەو بۆنەوە ئاگر دەكەنەوەو جەژن و شادی دەگێرن.

ئەوساڵیش وەك هەموو ساڵانی پێشوو لەگەڵ ئەوەی رژێم هەوڵی دەدا كونترۆڵی دۆخەكە بكات و خەڵك هان بدا كە ئەو بۆنەیە بەرێوە نەبەن، بەڵام راپۆرتەكان ئەوە دەسەڵمێنن كە خەڵكی شارەكان ئێوارەی رۆژی سێ شەممە 24ی رەشەمە 

لە زۆر شوێن كاری گەورە و ئاهەنگی بەرچاوێان بەرێوەبردوەو لە چەندین شار جەماوەر چوارشەممە سوریان وەك هەلێك بەكارهێناوە بۆ دەربڕینی رق و بێزاریان لە دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆری ئێران.

بەپێی هەواڵە سەرەتاییەكان لە شارەكانی تاران، ئیسفەهان، عوسلویە، روبات كەریم، ئەراك، رەشت، یاسوج، خورەم ئاوا، ماه شار،ئەردەبێڵ، شیراز، مەشهەد، كاشان، شاری كورد،  هەروەها لە شارەكانی كوردستانیش لە مەهاباد، بۆكان، سەردەشت، بانە، كرماشان، ورمێ و ئیلام و چەندین شار و ناوچەی دیكە چوارشەممە سوریان بەرز راگرتووە.

هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە هەوڵدا بوون رێگری لە بەرێوەچوونی چوارشەممە سوری بكەن و بڵاوە بە لاوان بكەن. بەڵام جەماوەر و لاوان لەبەرامبەریاندا وەستانەوەو مەجبور بە پاشەكشەیان كردن.




 
ڕێکه‌و 2017-03-15 08:52:34
به‌شی ( هه‌والی ئێران )







سیاسی