ئێعدامی پێنج كەس لە ورمێ و كرماشان
بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە 24ی رەشەمەی 1395، هێزە سەركوتگەرەكانی رژێمی ئێعدام و سێدارە چوار بەندكراویان لە گرتووخانەی ورمێ لە قەنارەدا. هاوكات لە گرتووخانەی كرماشانیش بەندكراوێكی دیكەیان لە سێدارەداوە.

ناوی ئێعدام كراوەكانی ورمێ بریتین لە: 

چەنگیز بادوزادە، ئەكرەم حەسەن پوور، واحید حامیدی و كەیومەرس فریدان.

هەروەها ناوی ئەو كەسەی لە گرتووخانەی كرماشان لە سێدارە دراوە محەمەد رەزا سەمەدی نەسەب كوڕی فەرامەرز راگەیەندراوە.

ئێعدامی ئەو هاووڵاتیانە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژ لەوە پێش لە كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ژنێو، رەخنەی زۆر لە پێشێلكاری مافی مرۆڤ لەلایەن رژێمی سەركوتگەری ئاخوندان گیراو ئەسما جەهانگیر راپۆرتدەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كار و باری مافی مرۆڤ لە ئێران لە یەكەم راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت كوردستان بۆ رای گشتی روون كردەوەو سەركوتگەریەكانی رژێمی مەحكوم كرد.

 
ڕێکه‌و 2017-03-15 09:31:31
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی