هەواڵنیرانی بێ سنوور: رژێمی ئێران یەكێك لە پێنج زیندانە گەورەكەی جیهان بۆ چالاكانی
هەواڵنێرانی بێ سنوور (RSF)لە راگەیەندراوێكدا جارێكی دیكە سەركوت و فشار بۆ سەر رۆژنامەنووسان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان مەحكوم دەكاو خوازیاری ئازادی بێ شەرت و مەرجی هەموو رۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی زیندانی بوو. هەواڵنێرانی بێ سنوور لەو راگەیەندراوەدا تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە

 كە رژێمی ئێران لە بەرەبەری ساڵی نوێ دا رۆژنامەنووسان زیندانی دەكات.

رژێمی ئێران بە 30 رۆژنامەنووس و هەواڵنێری زیندانی یەكێك لە زیندانە گەورەكانی جیهانە بۆ چالاكانی راگەیاندن. ئەو رژێمە لە پۆلینبەندی جیهانی ئازادی راگەیاندنی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نێوان 180 وەلاتی جیهان لە پلەی 169 دایە.
ڕێکه‌و 2017-03-15 10:29:28
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی