هۆ هه‌ڵه‌بجه‌!
ک. ح رێـبـوار حسينى



 
 



 
بووکه‌سووره‌که‌ی به‌هاری باران



سووری خه‌باته‌که‌م!



 
گۆڕه‌پانی خوێن و خه‌ڵات، 



 
ئاسۆی روونی وڵاته‌که‌م!



 
پێکراوی تیری جه‌هاله‌ت، 



 
زامی به‌ناسۆری جه‌سته‌م!



 
ئه‌ی زه‌ده‌ی ده‌ستی خۆخۆری، 



 
بێنازه‌که‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م!



 



















کۆی مرۆکانی سه‌ر زه‌وی!

ئه‌مرۆ سه‌رتان بکه‌ن نه‌وی!
به‌ نیشان دانی رێز و سۆز،
بۆو گه‌له‌ی قه‌ت دانه‌نه‌وی!

ئه‌مرؤکه‌ یادی شینی شارێکه‌!
کولانه‌وه‌ی زامی به‌ ئازارێکه‌
ئه‌مرۆ ماته‌مه‌ بۆ کورده‌واری،
به‌لام بۆ زۆران یادگارێکه‌!

شانزده‌ی مانگی سێ ساڵی هه‌شتاو هه‌شت،
وێران بوو شار و سووتا ده‌رو ده‌شت!
له‌ به‌ر جاو دنیای به‌ناو پیشکه‌وتوو!
مرۆ دۆستانی له‌ گوێی گا خه‌وتوو!
به‌ چاوساغی نه‌خۆگه‌لی خۆ،
چمان له‌ خۆ کرد، هه‌ی داد هه‌ی رۆرۆ!
له‌ سه‌ر ئێمه‌ی کورد، کوردی کۆست که‌وتوو!
کوردی بێ که‌سی به‌خت له‌ده‌ست چوو!
تاقی کراوه‌ چه‌کی ژاراوی،
خه‌رده‌ل، سیانوول، جۆری کیماوی!

هاوار سه‌د هاوار مه‌رگ و گریانه‌!
جه‌سته‌ سووتان و رۆح هه‌ڵفرانه‌،
مانگی گوڵانه‌ و وه‌رزی خه‌زانه‌،
خانه‌ وێرانه‌،وڵات سووتان و مرۆ قڕانه‌،
واده‌ی ناواده‌ی مه‌رگی لاوانه‌،
ئاگر پژان وبۆمباردمانه‌،
قرچه‌ی ده‌روونه‌ ، مرۆڤ برژانه‌،
خوێن کوڵاندنه‌، ویژدان کوشتنه‌، جه‌رگ هه‌ڵکزانه‌!
ڕێکه‌و 2017-03-15 23:49:41
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی