بەهۆی كرینی جامانە دوو كەس دەستبەسەر كران
هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە شارەكانی كوردستان لە هەوڵی گشتگیر نەبوونی "نەورۆزی جامانەكان" دەستیان دایە دەستگیر كردنی هاووڵاتیان.

بەپێی هەواڵەكان رۆژی 24ی رەشەمەی 1395، هاوولاتێەكی خەڵكی ورمێ بە ناوی رەزا سەلیمی لە كاتی كرینی جامانەدا لەلایەن هێزە 

سەركوتگەرەكانەوە دەستبەسەر كراو بۆ شوێنێكی گوازرایەوە. هێزەكانی رژێم تۆمەتی "تەبلیغ و بۆ هێزە كوردیەكانیان" داوەتە پاڵ ئەو هاوڵاتیە.

لەلایەكی دیكەوە هێزە سەركوتگەرەكانی رژێم لە شاری سەقز لە هەوڵی گرتن و راوەدوونانی ئەو كەسانەوەن كە بۆ نەورۆز ئامادەكاری دەكەن و جامانە دەكرن، هەر لەو چوارچێوەدا رۆژی چوارشەممە 25 رەشەمە لاوێكیان بە ناوی هێرش رەسوڵی بەهۆی كرینی جامانە دەستگیر كردوە كە 50 جامانەی پێ بووە.

 
ڕێکه‌و 2017-03-17 09:51:51
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی