سەردانی پەیوەندییه کوردستانیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیوەندی سازمانی خەبات
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 21ی خاكەلێوەی 1396 ك خ، بەرێز مامۆستا مەحمود بەرپرسی بەشی رۆژهەلات لە مەكتەبی پەیوەندیە كوردستانیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی كۆتایی سەركەوتووانەی كۆنگرەی شەشەم، سەردانی پەیوەندی سلێمانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانی كردو

 لەلایەن بەرێزان كاك بەختیار عەزیزی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و كاك فواد جەعەفەری بەرپرسی پەیوەندی سازمان لە سلێمانی پێشوازی لێ كرا.

شایانی باسە لەو دانیشتنەدا چەندین پرسی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و رۆژهەلات گەنگەشە كران و لەسەر بەردەوامی دانیشتن و پەیوەندی نێوان سازمانی خەبات و یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێداگری كرایەوە.

 
ڕێکه‌و 2017-04-12 18:17:07
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی