پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران بۆ سازمانی خەبات
بەرێز جەنابی كاك بابەشێخی حسێنی، سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران



 
بەبۆنەی بەرێوەچوونی سەركەوتووانەی كونگرەی شەشەم و هەروەها هەڵبژاردنەوەی دووبارەی بەرێزتان وەك سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران، پیرۆزبایی بە بەرێزتان و كمیتەی ناوەندی و بەرپرسان و پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات پێشكەش دەكەم



 
 و  لەو دەور و بەرپرسایەتیە گرینگەدا لەپێناو هێنانەدیی ئامانجەكانی هاووڵاتیانی بێ بەشی كوردستان، ئازادی ئێران و خودموختاری بۆ كوردستان، سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم. 



 
هەڵبژاردنەوەی ئێوە لەلایەن كونگرەی شەشەمی سازمانی خەبات نیشانەی ئاگایی سیاسی و حەقناسی و پێزانینی ئەوانە بۆ جەنابتان.



 
سازمانی موجاهیدنی خەڵكی ئێران



 
عەبباسی داوەری



 
شایانی باسە، لە ماوەی كاری كونگرەی شەشەمی سازماندا لە چەندین برگەی وەك راپۆرتی سیاسی كومیتەی ناوەندی و باسە سیاسیەكاندا پێداگری لەسەر پاراستنی هاوپەیمانی سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدین و شۆرای میللی مقاومەت كرایەوە.



 

 
ڕێکه‌و 2017-04-12 19:49:45
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی