سەندوقی نێونەتەوەیی دراو: ئەو ساڵ هەڵاوسان و بێكاری لە ئێران بەرزتردەبێ
رۆژی سێ شەممە 29ی خاكەلێوەی 1396، لە نوێترین راپۆرتی خوێدا سەندوقی نێونەتەوەیی دراو سەبارەت بە ئابووری جیهان رایگەیاند كە هەڵكشانی ئابووری رژێمی ئێران لە ساڵی 2017دا بۆ سێ و سێ دەیەمی لەسەد دادەبەزێ و رێژەی بێكاری بە 12 و 6 دەیەمی لەسەد بەرزدەبێتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، رێژەی بێكاری لە ئێران لە ساڵی 2016دا 12.5 لەسەد بووە كە لەچاو ساڵی 2015 خراپتر بووە. هەروەها بەپێی لێكدانەوەی ئەو ناوەندە نێونەتەوەییە، رێژەی بێكاری لە ئێران لە ساڵی 2017دا خراپتر دەبێ و دەبێتە 12.6 لەسەد.
ڕێکه‌و 2017-04-19 09:56:54
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی