كوژرانی 10 كەسی دیكە لە بەكرێگیراوانی رژێم لە سوریە
هەواڵدەری هێزی تیرۆریستی قودس ناسراو تەنسیم رۆژی چوارشەممە 30ی خاكەلێوەی 1396 لە كوژران و ناشتنی 10 كەسی دیكە لە بەكرێگیراوانی رژێم لە سوریە هەواڵی دا.

بەپێی ئەو هەواڵە بەكرێگیراوە كوژراوەكان لە ئەفغانیەكانی هێزی تیرۆریستی قودس 

كە لە ژێر ناوی لەشكەری فاتمیون و بۆ بەشداری لە كوشتاری خەڵكی سوریە بۆ ئەو وەلاتە نێردرابوون.

حەوت كەس لەو كوژراوانە رۆژەكانی 30 و 31ی خاكەلێوە لە مەشهەد دەنێژرێن و سێ كەسی دیكەیان ئەورۆ چوارشەممە لە قوم ئەسپاردەی گۆر كراون.

ناوی بەكرێگیراوە كوژراوەكان بریتین لە: عەبدوڵا شوجاعی، ئەحمەد حسێنی، محەمەد حەیدەری، سەروەر كەریمی، ئەمان عەلیداد، محەمەد ئیسلامی، محەمەد مەهدی قوربانی، زاهیر ئاشوری، رەزا ئەخڵاقی و سەید باقر موسەوی. 

 
ڕێکه‌و 2017-04-19 17:21:27
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی