هاوكاری عەرەبستان و ئەمریكا بۆ بەرەنگار بوونەوەی كردەوە خراپكاریەكانی رژێمی ئێران
رۆژی چوار شەممە 30ی خاكەلێوەى 1396 ك خ، جیمز ماتیس وەزیری دیفاعی ئەمریكا لە دیدار لەگەڵ سەلمان بن عەبدلعەزیز پاسای عەرەبستان بە ئامانجی بووژانەوەی یەكیەتی ریاز و واشینگتۆن گوتی: ئەمریكا خوازیاری عەرەبستانێكی بەهێزە.



 
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە جیمز ماتیس هەروەها وتی ئەگەری زۆر دۆناڵد ترامپ سەردانی عەرەبستان بكات. عەرەبستان هاوپەیمانێكی دێرینی ئەمریكایە و ئەو وەلاتە پێشوازی لە بەرنامە بەبڕشت و جیددیەكانی ئەمریكا دژ بە دژمنی هاوبەش "رژێمی ئێران" دەكا.



 
جیمز ماتیس گوتی: ئەوەی ئێمە دەتوانین بیكەین ئەوەیە كە دەرگا بۆ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بۆ عەرەبستان بكەینەوە.



 
مەتیس لە سەردانی مەلەك سەلمان لە كۆشكی ئەلئیمامەی ریاز گوتی: خۆشحاڵم كە گەراوینەوە.



 
مەلەك سەلمانیش بە جیمزی گوت: عەرەبستان و ئەمریكا بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ كۆسپەكانی ناوچە وەك چالاكی تێكدەرانەی رژێمی ئێران و سەقامگیری كار دەكەن.
ڕێکه‌و 2017-04-20 08:51:37
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی