فەرمانی دۆناڵد ترامپ بۆ پێداچوونەوە بە رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ رژێمی ئێران (بەرجام)
رێكس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی مەجلیسی نوێنەران، فەرمانێكی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆمار بۆ پێداچوونەوە بە رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ ئێرانی پێ راگەیاند.



 
ترامپ لەو فەرمانەدا داوای لە حكومەتەكەی كردوە كە پێداچوونەوە بە هەڵگرتنی ئابڵوقەكان لە چوارچێوەی رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ ئێران، ناسراو بە بەرجام بكەن.



 
دەقی نامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرۆكی مەجلیسی نوێنەرانی بەم شێوەیە:



 
بەرێز پال رایان



 
سەرۆكی مەجلیسی نوێنەران



 
ئەم نامە تەئكید دەكاتەوە كە ئێران بەپێی بەشی 135 دی6 ی قانوونی وزەی ناوكەیی كە لە 1954 پەسەند كراوە، كە قانوونی چاودێری رێكەوتنی ناوكەیی ئێران پەسەند كراوی ساڵی 2015 لە خۆدەگرێ و لە رێكەوتی 1ی جۆزەردانی 1394 دا كاری پێكرا، تا رێكەوتی 30ی خاكەلێوە بە تەواوی جێبەجێ كردووە.



 
بەو حاڵەش، ئێران یەكێك لە دوڵەتەكانی پشتیوانی تیرۆریزمە بە شێوەی جۆراوجۆر. سەرۆك دۆناڵد ترامپ فەرمانی بە ناوەندە پێوەندیدارەكان بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی داوە كە بەرنامەی گشتی كردەوەی هاوبەش (بەرجام) لێكبدەنەوە، كە رێژەی قازانجەكان لە راگرتنی ئابڵوقەكانی پێوەدیدار بە بەرجام بۆ ئاسایشی و بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریكا چەندەیە. كاتێ لێكدانەوەی ئەو ناوەندانە تەواو بوو، دەوڵەت بە خۆشحالیەوە لە چوارچێوەی نەتیجەی ئەو لێكدانەوەیە لەگەڵ كۆنگرەدا هاوكاری دەكات.



 
بە سپاسەوە



 
رێكس تیلرسۆن
ڕێکه‌و 2017-04-20 09:25:35
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی