دەبێ بەهۆی پەرەدانى ترۆریزم و چەكوچۆڵ و پێشێلكاری لە تاقیكردنەوەی موشەكی، رژێمی ئێران
پول رایان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە وتارێكدا لە بریتانیا سەبارەت بە بریاری حكومەتی دۆناڵد ترامپ بۆ پێداچوونەوە بە رێكەوتنی ناوكەیی وتی: ئەوەی ئەورۆ دەتوانم بڵێم ئەوەیە كە ئێمە دەبێ دڵنیا بینەوە كە ئەوان بەپێی رێكەوتنەكە هەنگاو دەنێن.



 
 هەر چۆنێك بێ زۆر كار هەیە رژێمی ئێران لە دەرەوەی ئەو رێكەوتنە ئەونجامی دەدا، پەرەپێدانی نیرۆریزم، چەكوچۆڵ، پێشێلكاری لە تاقی كردنەوەی مووشەكی، ئەو كردەوانەن كە ئێمە دەبێ لەسەریان ئابڵوقەیان بە سەردا بسەپێنین.



 
من پێم وایە كە ئێمە دەبێ ئابڵوقەكان دژ بە رژێمی ئێران لە پێوەند بەو كارانەی لە دەرەوەی ئەو رێكەوتنە ئەنجامی دەدا زیاتر بكەین جوێ لەوەی كە دڵنیا بینەوە كە ئەو رێكەوتنە بە توندی بسەپنێنین، رێكەوتنێك كە من نە پشتیوانیم لێ كردوە و نە حەزم لێیەتی، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەوان پێبەندی رێكەوتنەكەش بن دیسان دەستیان بە چەكی ئەتۆمی دەگا و من نامەوێ ببینم شتێكی لەو شێوە سەر دەگرێ.
ڕێکه‌و 2017-04-20 22:48:21
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی