ناوی شەش كەس لە پاڵێوراوانی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری رژێمی ئاخوندی راگەیەندرا
ستادی هەڵبژاردنی وەزارەتی ناوخۆی رژێمی ئێران بە دەركردنی راگەیەندراوێك ناوی شەش پاڵێوراوی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری رژێمی راگەیاند. ئەو كەسانە بریتین لە:






 
ئاخوند رۆحانی، ئاخوند رەییسی، مستەفا میرسەلیم، ئیسحاق جەهانگیری، پاسدار قالیباف و مستەفا هاشمی تەبا.






 
شایانی باس ئەوەیە كە ئەحمەدی نژاد كە هەشت ساڵ سەرۆك كۆماری رژێم بوو و حەمیدی بەقایی كە یەكێك لە نزیكانی ناوبراو بوو رەدی سەلاحیەت (لێوەشاوەیی) كرا.






 

 
ڕێکه‌و 2017-04-20 23:06:56
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی