نوێنەرانی بریتانیا و ئەمریكا: رژێمی ئێران پەرە بە بشێوی ناوچەكە دەدات
شەوی پێنج شەممە 31ی خاكەلێوەی 1396ى ك خ، میتو ریكرافت نوێنەری بریتانیا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا گوتی: رژێمی ئێران دەوری گرینگ لە بشێوی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا دەگێڕێ.



 
هەواڵدەری فەرانسە كە ئەو هەواڵەی بڵاوكردەوە لە زمان نیكی هیلی نوێنەری ئەمریكا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووكانیشەوە نووسی: رژێمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان بە دوای بشێوی نانەوەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.



 
نیكی هیلی كە سەرۆكایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەستۆیە لە درێزە وتی: رژێمی ئێران دەیان ساڵە كە كردەوەی تیرۆریستی لە تێكرای ناوچەكە ئەنجام داوە.
ڕێکه‌و 2017-04-21 09:15:28
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی