دەوڵەتی فیدراڵی كانادا رێگەی بە رژێم نەدا ناوەندی دەنگدان لەو وەڵاتە كاتەوە
بڵاوكراوی گلوب ئەند مەیل هەواڵی دا: دەوڵەتی
 فیدراڵی كانادا رێگەی بە رژێمی ئێران نەدا ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵژاردنی سەرۆككۆماری بكاتەوە.



 
دەفتەری نوێنەرایەتی هەمیشەیی رژێمی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك بە ناردنی نامەیەكی دیپلۆماتیك لە 10ی ئاوریلی بۆ بەرپرسانی كانەدایی  خوازیاری كردنەوەی ناوەندی دەنگدان 



 
لەو وەڵاتە بووە بۆ ئەوەی ئێرانیەكانی نیشتەجێ لە كانەدا بتوانن لە هەڵبژاردنی 29ی بانەمەری سەرۆككۆماری ئەو رژێمە بەشداری بكەن. ئەو داواكاریە لەلایەن دەوڵەتی كاناداوە رەد كرایەوە.



 
سەرچاوەیەكی ئاگادار وتی ئەو داواكاریە جێ بە جێ نەدەكرا چونكە دەوڵەتی كانادا رێگە بە وەڵاتان دەدا لە ناوەندە دیپلۆماتیەكاندا ناوەندی دەنگدان بكەنەوە. رژێمی ئێران ناوەندی دیپلۆماتیكی لە كانادا دا نیە.



 
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی بابەتی كردنەوەی ناوەندی دەنگدان لە پێوەندیەكی تەلەفونی نێوان وەزیری دەرەوەی كانادا كریستیا فریلەند و هاوتا ئێرانیەكەی دیسان باس كراوە. ئەوە یەكەم پێ,ەندی راستەوخۆی نێوان ئەو دوو بەرپرسە بووە. 
ڕێکه‌و 2017-05-10 10:00:57
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی