پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمان بۆ بەرێز ئیمانۆئێل ماكرۆن

خەباتمێدیا:  بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە پەیامێكدا بۆ ئیمانۆئێل ماكرۆن سەرۆكی تازە هەڵبژردراوی وەڵاتی فەرانسە، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی ناوبراو هاوكات ئەو سەركەوتنە بە بەرپەرچدانەوەی رەوت و بیری رەگەز پەرەستانە دەزانێ‌. 

لە بەشێكی  پیرۆزباییەكەی سكرتێری گشتی سازماندا هاتووە: هومێدەوارم بەرێزت لە چەسپاندنی پەیامی سەردەمیانە و بەرابەریخوازی و پەرەپێدان بە رەوتی دیموكراسی و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێكهاتەی خەڵكی فەرانسە و بەشێوەی بەربڵاوتر لە سەرانسەری جیهاندا سەركەوتوو بی.

 

دەقی پیرۆزباییەكەی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەم شێوەیە:




بەرێز جەنابی ئیمانۆئێل ماكڕۆن




بەبۆنەی هەڵبژێردرانت بە سەرۆك كۆماری فەرانسە لە لایەن خۆم و سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزباییت پێشكەش دەكەم.

هەڵبژاردنی بەڕێزت بە سەرۆك كۆماری فەرانسە لە گەڵ ئەوەی سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراسی لە یەكێك لە ووڵاتانی خاوەن پێگەی دیموكراسی و پێشكەوتن بوو لە هەمانكاتدا بەرپەرچ دانەوەی رەوت و بیری رەگەزپەرەستی و جیاوازی دانان لە نێوان مرۆڤەكان بوو كە بەداخەوە ئەو دیاردە مەترسیدارە لە ئێستادا لە  ناو ژمارەیەك لە ووڵاتانی جیهان سەریهەڵداوە.

هومێدوارم بەرێزت لە گەیاندن و چەسپاندنی پەیامی سەردەمیانەو بەرابەریخوازی و پەرەپێدان بە رەوتی دیموكراسی و ئاشتی و تەبایی لە نێوان پێكهاتەی خەڵكی فەرانسەو بە شێوەی بەربڵاوتر لە سەرانسەری جیهاندا سەركەوتو بی.




لە گەڵ پیرۆزبایی و رێزی دوبارەم 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی
ڕێکه‌و 2017-05-11 01:18:42
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی