رژێمی ئێران پشتیوانی لە 10 هەزار هێزی دەرەكی لە سوریە دەكات

دێن كوتس سەرۆكی ئیدارەی زانیاری نەتەوەیی ئەمریكا وریایی دا: رژێمی ئێران نزیك بە 10 هەزار چەكداری شیعەی عێراقی، ئەفغانی و پاكستانی لە شەڕی سوریە بارهێناوە و چەكدار كردوە.


ناوراو رۆژی 21ی بانەمەڕی 96 لە كۆبوونەوەیەكی ئاشكرای كۆمیتەی زانیاری سەنای ئەمریكا گوتی: رژێمی ئێران هەروەها سەدان كەس لە ئەندامانی هێزی قودس سپای پاسداران لە پشتیوانی لە حكومەتی بەششار ئەسەد بۆ ئەو وەڵاتە ناردوە.


پلەبەرزترین ەرپرسی زانیاری ئەمریكا هەروەها پێشنینی ئەوەی كرد كە شەری نێوخۆیی یەمەن، كە رژێمی ئێران تیایدا بە پشتیوانی لە تاقمە چەكدارەكانی  حوسیەكان تاوانبارە، لە ساڵی داهاتوودا بەردەوامی هەبێ.


دێ، كوتس سەبارەت بە ئەفغانستان گوتی بە زیادكردنی هاوكاریە سەربازیەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، دۆخی سیاسی و ئەمنیەتی ئەفغانستان بە ئەگەری زۆر لە ساڵی 2018 خراپتر دەبێ.


بەرپرسانی ئەمریكایی و ناتۆ لە ئەفغانستان دەڵێن كە 62 لەسەدی حەشیمەت و 57 لەسەدی خاكی ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئەو وەڵاتەدایە.


هەندێ بڵاوكراوەی ئەمریكایی لەم دواییانەدا بڵاویان كردەوە كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو وەڵاتە خوازیاری ناردنی 3000 هێزی ئەمریكایی دیكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تالیبان لە ئەفغانستانن.


بریار وایە سەرۆك كۆماری ئەمریكا رۆژی 25ی مەی لە كۆبوونەوەی سەرانی وەڵاتانی ئەندامی ناتۆ بەشداری بكات و چاوەروانی ئەوە دەكرێ تا ئەو دەم، روانگەی خۆی سەبارەت بە ئامانجی ئەمریكا لە شەڕی ئەفغانستان دیاری بكات. 


 
ڕێکه‌و 2017-05-12 17:10:16
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی