بەهۆی رووداوی ماشین پێنج كۆڵبەر بوونە قوربانی

بەپێی هەواَڵەكان، لە کەلی "تەتە" و لە ئاکامی وەرگەڕانی ماشێنێکی پەیکان پێنج کۆڵبەر بوونە قوربانی.


 رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی 1396، بە هۆی وەرگەڕانی ماشینی کۆڵبەران له گوندی "تەتە"ی دزڵی سەر بە شاری مەریوان، دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەست دا و سێ کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون.


ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە "ئیدریس مورادی"  و "هادی شێروانی" ڕاگەیەنراوە.


ئەو ٥ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی"بلچە سوور"ی ناوچەی کۆماسی شاری مەریوان بوون.


سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو رووداوە بەهۆی ئەوە بووە كە شوفیری پەیکانەکە خەوی لێكەوتووە.
ڕێکه‌و 2017-05-14 23:24:02
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی