کردەوەکانی جمهوری ئیسلامی پێچه وانەی ئاینی ئیسلام و مرۆڤایەتی هاتونەکایەوه

سید ڕه ئوف حوسێینی 


۱- سوڕه ی " حدید " ئایه تی ۲۵ خوداوه ندی مه زن ده فه رمووێ " ڵقَدْ أَرْسَلْنا رُسُڵنا بِالْبَیِّناتِ ۆ أَنْزَلْنا مَعَهُمُ الْکِتابَ ۆ الْمِیزانَ لِێقُومَ النّاسُ بِالْقِسْگِ ۆ.. " واته: بێگومان پێغه مبه رانی خۆمان به به ڵگه گه لی ئاشکرا وه ناردوون، په رتوک و ته رازووشمان پێدا ناردوون بۆ ئه وه ی خه ڵکی به دادگه ری به ڕێوه بچن. وه ک ده بینین حیکمه ت و هۆی نێردرانی پێغه مبه ران،  هاتنه خواره وه ی کتێبیان له چه سپاندنی دادگه ریدا کورت هه ڵێنراوه. 


۲- سوڕه ی "الرحمان" ئایه تی ۱۰ " ۆالْأَرْچَ ۆچَعَهَا لِلْأَنَامِ " خودا ده فه رموێ: " خوداوه ند زه وی بۆ خه ڵک داناوه و ڕۆناوه " 


۳- سوه ی " البقرە " ئایه تی ۲۹ " هُۆ اڵّژِی خَڵقَ ڵكُمْ مَا فِی الْأَرْچِ جَمِیعًا.. " واته :" ئه و زاته یه که ئه وه ی له زه ویدایه بۆ هه موانتانی دروست کردووه ".


۴- "حه دیس " فه رمایشی ڕه سوڵی خوا (دخ) که ده فه رمووێ


* که سێک بکوژرێ له پێناو ماڵه که یدا شەهیده. 


* که سێک بکوژرێ له پێناو خۆیدا شەهیده . 


*که سێک بکوژرێ له پێناو دینیدا شەهیده. 


* که سێک بکوژرێ له پێناوخانه واده یدا شەهیده. 


هه موو گه ل و میله تانی سه ر ئه م گردیله زه وییه، به پێی سروشت فیتره تێک که په روه ردگار له سه ری پیتاندوه و وه دی هێناوه، له سه ر هه ر قه واره و ڕه نگ و ڕواڵه تێکبن و له هه ر شوێن و جێگایه ک نیشته جێبن، به بێ جیاوازی تیره و هۆز و ڕه گه ز و بیرو باووه ڕ وو ئاینێک بن، ماف و حه قی خۆیانه به شدار و حه قداربن له ته واوی ئه و ماف و نازو نیعمه تانه ی که خالق و به دیهێنه ر ( خودا ) بۆ هه موو به نده کانی و زینده وه رانی به دی هێناوه و ڕه خساندووه، به پێی نیشته جێبوونیان و هه ل و مه رج و شوێنی جوغرافیا یان. هه ر وه ک چۆن له م ئایه تانه دا خوداوه ندی دلۆڤان به زه قی و ڕونی به یانی فه رمووه، وه ڕه سوڵی ئه کره میش له حه دیسه که دا. که س نیه به زۆرو ملهوڕی هێزی ده سه ڵات و مه زنی خوازی به ر چاوته نگی هیچ گه ل و نه ته وه و میله تێک زه وت بکا و داگیریکاو بێ به شیکا له و به ش و نیعمه ته که خودا دایناوه و پێی ڕه وا بینیوه و ڕه خساندویه بۆیی. به ر له ئازادی، پێشکه وتن و زانیاری مافی نه ته وه یی، وه کلتوری و شارستانی و ئابوری و هه ر هه موو ئه و مافانه ی بۆ مرۆڤ به رجه سته کراوون و دانراوون. به پێی ماناوو مه فهومی ئایه ته پیرۆزه کان و حه دیسه که، ده رکه و تووه به ڕوون و ڕه وانی بۆ هه موو بیرڕونێک و ڕه وشه ن بیرێک، مادام جمهوری ئیسلامی کار ناکات وه ک پێویست به پێوه ر و میزانی ئیسلامی و ووته ئاسمانیه که و ڕه وشتی پێغه مبه ره که (دخ)، خۆشی ناوناوه " جمهوری ئیسلامی " به و ناوه وه کارده کات و هه موو کاره کانیشی به پێچه وانه ی ئیسلام و دژ به ئیسلامه.  ده بینی هه ر له سه ره تای هاتنه سه ر کاری هه تا ده گات به ئه مڕۆ خه ریکی زوڵم و سته م و چه و ساندنه وه ی که مایه تییه کان و میله ته کان و ڕاونان و کوشتار و ده ربه ده رکردنیان له خاک و ئاوی جێگه ی باب و باپیرانیان و به ئه نواع و ئه شکالی سته می جۆرا و جۆر ده ستی له بینه قاقایان ناوه و بێڕه حمانه و بێ باکانه به ر بۆته خواردن و بردن و کوشتن. جه لادانه ده ستی به خوێنی ته واوی ئه و پێنچ، شه ش میله تانه ناوه و سوورکردووه.  هه ر له به لوجه وه بگره تا ده گاته ئازه ری و کوردی ده ربه ده ر و لێقه وماوو. ڕۆژنیه به په تی سێداوه وه چه ند ڕۆڵه و لاوێکی فیداکار و ئازادی خواز و گیان له سه ر ده ست شه هید نه کرێن. ڕۆژنیه چه ندین کۆڵبه ر که بۆ دابینکردنی نانی ڕۆژانه یان کۆڵبه ری ده که ن نه که و نه به ر ده ستڕێژیی گوله ی پاسداران و شه هید نه کرێن. 


ئه م دڕنده شروره بێبه زه ی و کافره، ده بێ بڵێم له دین و ئاین و هه موو بنه ما ئاسمانی و مرۆڤایه تی و ویژدانییه ک دووره و به هاو قیمه تێک بۆ هیچ کام له م بنه ما به رزانه دادانێ و سڵ له هیچ شتێک ناکاته وه. بۆ به رژه وه ندی خۆیان و ڕژیمه که یان ده ست بۆ هه موو جونایه تێک ده به ن مادام به قازانجیان بێت، ئه مانه به کرده وه کانیان چوونه ڕیزی زاڵم و فیرعه وونانه وه. 


داواده که م له هه موو بیرمه ند وو زانا و نوسه ر و ڕه وشه ن بیر و میله تان و ئه حزاب و ئازادیخوازان که به چاوی ئولفه ت و مه حه به ت و عه لاقاته وه نه ڕواننه ئه م ڕژیمه و ئه مانه بخه نه په راوێزه وه  و له بیریان که ن و نه فرین و دووریان لێبکه ن. وه هه ر وه ها داواکارم له ئه حزاب و سازمان و ئازادیخوازانی هه چوارپارچه ی کوردستان به گشتی  سیکۆلار و باوه ڕدار و بێباوه ڕ، ئه وه ی "جمهوری ئیسلامی" که تا ئێستا ئه نجامی داوه و لێره ش به دواوه که ده یکا ت ده رحه ق به میله تان و که مایه تیه کانی ژێر چه کمه ی خۆی، دووره له ئیسلامی بێگه ردوو خه و ش. جمهوری ئیسلامی و  داعشی به ڕبه ڕی و تورکی خوێن ڕێژ، ئیسلام  و ئایین به رییه له وان و کرده وه کانیان. 


  


میله تی کوردی تێکۆشه ر، لە نیزام و دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیە دا، ئەوسیستیمی به ڕێوه به رییه ی وڵات و نیزام و دەسەڵاتەی کە بناغە و بناوانەكەی لە سەر دژایەتی ئازادی و ئاشتی و مافی مرۆڤ  و  چه وساندنه وه ی گه لانی ئێران به تایبه تی و ئاژاوه و ناخۆشی له خۆرهه ڵاتی ناوه ڕاستدا بە گشتی. ده سه ڵاتی جمهوری ئیسلامی ولایه تی ئاخوندی ئه وا بۆ چوار ده یه ده چێت ڕانه وه ستاوه له زوڵم و خوێنڕێژی و ماڵوێرانی. ئه وا ئه مجاره ش وه ک هه موو جاره کانی دیکه شانۆی هه ڵبژاردنی ڕێکخستووه و بۆ شه رعییه ت دان به ده سه ڵاته دیکتاتۆریه که ی خۆی بانگه شه ی هه ڵبژاردن ده کات و خۆڵ ده کاته چاوی ئێرانییه کان! بەشداریکردن و دەنگدان لەو شانۆگەریانە دا قایمکردنی داری سێدارە و هەڵاوەسینی لاوه کانمان و به رده وامی چه وساندنه وه ی میله ته که مانه. 


"ۆڵا تَكُن لِّلْخَائِنِینَ خَصِیمًا ”


( نابێ له به ر خاتری خائینان و بۆ یارمه تیدانیان دژی هاو داعوایان بیت) ئێمه ی میله تی کورد هاو داعواین .


هه ر که س یاریده ده ری زاڵم بێت ، شه ریکه له زوڵمه که دا !


که وابێ خه ڵکی ئێران به گشتی که ده زانن ڕژیمه که زاڵمه و ده نگیشی پێده ده ن، به شدارن له و زوڵمه دا. به تایه به ت ڕۆشه بنیران و قه ڵه م به ده ستان و پیاوه ئاینیه کان . کوردانی ژێر ده ستی ڕژیمی ئێران به هیچ جۆرێک نابێت له و هه ڵبژاردنه دا به شداربن. 


داواکارم له میله تی کورد، که به و شانۆیی هه ڵبژاردنانه فریوی جمهوری نائیسلامی نه خۆن و بەشداری نەکەن و نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. 


ئه مه ش فتوای ئایه ته توڵا حسینی علی منته زری سه باره ی به فێڵو فتوری خامنه ی له شانۆی هه ڵبژاردنه کانی ۱۹-۰۴-۱۳۸۸. ( اگر رهبر دارای عقل و ئه مانت برای اداره مملکت نباشد حکمه ش زالمانه میباشد، باید به بهترین وسیله در جستجوی ان باشید). 


بژی کورد 


بژی ئازادی 


بروخێ رژێمی ئاخوندی


 
ڕێکه‌و 2017-05-17 17:46:46
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی