هێرشی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر سپای ئەسەد و تاقمە چەكدارەكانی سەربە رژێمی ئێران

بەپێی راپۆرتی راگەیەنە نێونەتەوەییەكان فرۆكە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانی بە رێبەری ئەمریكا رۆژی پێنج شەممە 28ی بانەمەڕی 1396 كاروانێكی ئەرتەشی ئەسەد لەگەڵ تاقمە چەكدارەكانی رژێمی ئێرانیان كردۆتە ئامانج.

بەپێی راپۆرتی "مزاحم السلوم" لە هێزەكانی ئوپزسیۆنی سوری، ئەو كاروانە لە رێ دا بوو بۆ بنكەی سەربازی "التنف" لە باشووری سوریە كە شوێنی جێگیربوونی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكایە.

هەواڵدەری رۆیتێر لە زمان مزاحم السلومەوە زیادی كرد: فرۆكەكانی هاوپەیمانی لە كاتێكدا هێرشیان كردە سەر ئەو كاروانە كە لە 27 كم ئەو بنكە سەربازیە لەگەڵ هێزەكانی ئوپزسیۆن وەشەر هاتن. سەربازانی ئوپزسیۆن دەڵێن: ئێمە هاوپەیمانانمان ئاگادار كردەوە كە لەلایەن ئەرتەشی سوریە و تاقمە چەكدارەكانی رژێمی ئێرانەوە هێرشمان كراوەتەسەر و فرۆكە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان بە هاناوە هاتن و ئەو كاروانەیان لەناوبرد.

لەلایەكی دیكەوە شەعید سەیف لە بەرپرسانی ئەرتەشی ئازادی سوریە گوتی كە دەستێوەردانی ئەمریكا یارمەتی شۆرشگێڕان دەكا بۆ ئەوە ناوچەكانی ژێر كونترۆڵی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەكانی داهاتووی ئەرتەشی سوریە و گروپەكانی سەر بە رژێمی ئێران بپارێزن.
ڕێکه‌و 2017-05-19 08:53:48
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی