نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەی گۆران كۆچی دوایی كرد
ئەمرۆ هەینی 29ی بانەمەڕی 1396، نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەی گۆران لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

شۆرشی حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند: لە پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی سەعات 8:00ی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 29ی بانەمەڕی 1396، نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران كۆچی دوایی كرد.

نەوشیروان مستەفا یەكێك لە سەركردە دیارەكانی هەرێمی كوردستان، خاوەن چەندین كتێبی سیاسی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.
ڕێکه‌و 2017-05-19 09:40:42
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی