پەیامی سەرەخۆشی بەرێز بابەشێخ حسێنی بۆ خانەوادەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆران

بەبۆنەی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرینى كوردستان و دامەزرێنەر و رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا ئەمین، كاك بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی ناوبراو بزوتنەوەی گۆڕان كردوە. 

دەقی پەیامەكەی بەرێزیان بەم شێوەیە:

ئەندامانی خانەوادەی  بەرێز كاك نەوشیروان مستەفا!

بەڕێزان لە بزوتنەوەی گۆڕان!

بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان مستەفا سەرەخۆشیتان پێ‌ رادەگەێنم و خۆم بە هاوبەشی غەم و پەژارەتان دەزانم.

كاك نەوشیروان مستەفا تێكۆشەرو سیاسەتوانێكی دیارو خەباتكارێكی گەورەی جوڵانەوەی مافخوازانە و  نووسەرێكی بە توانای گەلی كورد بوو كە دەوری بەرچاوی هەبوو لە خەباتی مافخوازانەو روداوە سیاسیەكانی كوردستانی عێراق.

گومان نیە كۆچی دوایی كاك نەوشیروان خەسارەتێكی گەورە بوو كە لە بزوتنەوەی گۆران و خەڵكی كورد لە كوردستانی عێراق و پرۆسە سیاسیەكەی كەوت.

جارێكی دیكە بە ناوی ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەبۆنەی لە دەست دانی ئەو تێكۆشەرە گەورەیە و دامەزرێنەرو رێكخەری بزوتنەوەی گۆران، هاوغەمی و سەرەخۆشی  دوبارەتان پێ‌ رادەگەێنم.

رۆحی شاد بێ‌ و سەبوریتان لە یەزدانی مەزن بۆ داواكارم.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

سكرتێری گشتی 

بابەشێخ حوسەینی
ڕێکه‌و 2017-05-19 16:29:46
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی