پەیامی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

هاونیشتمانیانی موسلمانی كوردستان!

 

بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان مانگی عیبادەت و خواپەرەستی، پیرۆزبایی  بەخوشك و برایانی موسڵمان لەكوردستان و ئێران پێشكەش دەكەم.

بەو هومێدەی  مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێرو ئاشتی و لە ناوچوونی ستەم و بێدای لە ئێرانداو هەروەها ببێتە هۆی كۆتایی هاتنی تاقم و دەستەو حكومەتە ترۆریستیەكان كە بە ناوی ئیسلام كردەوەی نامرۆفانەو جینایەت دژی مرۆفایەتی  پەیرەو دەكەن.

لە گەڵ هومێد بە ئاشتی و سەقامگیری و سەركەوتنی دادگەری بە سەر دەسەڵاتی جینایەتكاری ئاخوندی لە ئێران و هەڵاتنی خۆری ئازادی لە نیشتمانماندا و  لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم .

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی 

بابەشێخ حوسەینی

شەممە 27 ی مای 2017
ڕێکه‌و 2017-05-27 18:49:57
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی