پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

لە دوای بڵاو بوونەوەی راگەیەندراوی سكرتاریەتی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە پێوەند بە شەهید بوونی پۆلێك پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە شاری سنە، دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پەیامێكی بڵاو كردەوە كە تیایدا سەرەخۆشی لە كۆمەڵە و خانەوادەی سەربەرزی ئەو سێ شەهیدە دەكات:

دەقی پەیامی سەرەخۆشی دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

بە پێ‌ راگەێندراوی كۆمەڵە ی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران دەستەیەك پێشمەرگەی كۆمەڵە  لە  كاتی بەرێوەبردنی ئەركی سیاسی و تەشكیلاتی لە شاری سنە دەكەونە  كەمینی هێزە بەكرێگیراوەكانی رژیمی ئاخوندی و بە داخەوە 3ی پێشمەرگەیان شەهید دەبێ‌.

بەو بۆنەوە  بە ناوی ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هاوغەمی وپەژارەی خۆمان بە سەركردایەتی كۆمەڵەی دۆست و خانەوادەی ئەو شەهیدانە رادەگەێنین.

رۆحی  ئەو سێ‌ شەهیدەو تێكرای شەهیدانی رێگەی سەرفرازی گەل و رێگەی ئازادی شاد بێ .

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

دەبیرخانەی ناوەندی

3ی پووشپەری 1396 كۆچی خۆری
ڕێکه‌و 2017-06-25 01:12:29
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی