پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە پەیروانی ئیسلام و بەتایبەت موسڵمانانی كوردستان دەكات، بەرێزیان لە پەیامەكەیدا هیوای ئەوە دەخوازێ كە ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و كۆتایی بە رژێمی دیكتاتۆری ئاخوندی و تاقمە ترۆریستەكان بێ.

دەقی پەیامەكەی رێزار سكرتێری گشتی سازمان بەم شێوەیە:

هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان!

پەیرەوانی ئایینی ئیسلام!

بە بۆنەی هاتنی جێژنی رەمەزان گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشكەش دەكەم.

هومێدوارم جێژنی رەمەزان ببێتە هۆی خێرو ئاشتی و هاتنە دیی ئازادیی و نەمانی ستەم و بێدادی لە سەر خەڵكی كوردستان و ئێران و روخانی رژیمی ئاخوندی و لە ناوچوونی تێكرای دەستەو گروپە ترۆریستیەكان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و جیهانی بە دوادا بێ‌.

رژیمی ستەمگەری ئاخوندی بە ناوی دین و بە پێچەوانەی هەموو باوەرو بنەما ئینسانی و مرۆڤایەتی و ئایینیەكان، تێكرای چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگا دەچەوسێنێتەوەو رەحم بە پیرو لاو،موسڵمان و غەیرە ناكات و ئێرانی كردۆتە تاریكستان و بیری ترۆرو مرۆڤ كوژی لە ناوچەكەو جیهان پەرە پێداوە.

ئەو رژیمە لە بۆنە ئایینیەكانیشی بە مەبەستی بەردەوام بوون لە حوكمرانی و دژایەتی و نانەوەی دوبەرەكی كەڵك وەردەگرێ‌، لە كاتێكدا لە زۆربەی ووڵاتان رۆژی یەكشەممە بە جێژن راگەێندراوە بەڵام ئاخوندەكان بە پێچەوانە، رۆژی دووشەمەیان وەك یەكەم رۆژی جێژن راگەیاندوە كە بە خۆشیەوە بەشێكی بەرچاوی خەڵك لە ئێران و بەتایبەت خەڵكی كوردستان بە دژایەتی ئاخوندان و سیاسەتی ئاژاوەگێریان وەك زۆربەی  ووڵاتان رۆژی یەكشەممە جێژن دەگرن.

كە ئەو هەڵوێستەی خەڵك دەرخەری ڕق و تووڕەییانە لە دەسەڵاتی دواكەوتو دژی گەلی ئاخوندەكان لە ئێراندا و بێ پێگەیەتی لە ناو خەڵكدا.

بەو هومێدەی  دەربڕینی نارەزایەتیەكانی  جەماوەرو  تێكۆشانی هێزە شۆرشگێرەكان، روخانی رژیمی ئاخوندی  بە دوادابێ‌ و خۆری ئازادی لە ئێران و كوردستان هەڵبێ‌ و ئاسەوارێك لە ستەم و چەوسێنەران نەمێنی.

لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی 

بابەشێخ حوسەینی
ڕێکه‌و 2017-06-25 01:43:17
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی