بەشداری نوێنەرایەتی سلێمانی لە یادی 28 ساڵەی تیرۆری دوكتور قاسملودا

رۆژی یەكشەممە 11ی پووشپەری 1396، فوادی جەعفەری بەرپرسی نوێنەرایەتی سلێمانی سازمان خەبات بەرشداری لە سێمینارێك دا كرد كە بەبۆنەی یادی 28 ساڵەی تیرۆركردنی دوكتور عەبدولرەحمان قاسملوو لەلایەن حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانەوە لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو.


سێمینارەكە لە دوو پانێڵدا لەلایەن محەمەد نەزیفی قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكرات و ئەبو كاروان ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی شیوعی كوردستانەوە پێشكەش كرا كە تایبەت بوو بە دەور و نەقشی دوكتور قاسملو لە بزوتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی كورد لە كوردستانی ئێران و بەتایبەت لە رێبەرایەتی كردنی حیزبی دیموكراتدا.


 
ڕێکه‌و 2017-07-05 08:46:51
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی