واشینگتۆن پۆست: دەبێ بۆ روخانی رژیمی ئێران ئامادە بین

رۆژی چوارشەممە 14ی پووشپەری 1396، رۆژنامەی واشینگتۆن پۆستی ئەمریكا وتارێكی ری تكیه ئەندامی پلەبەرزی ناوەندی لێكۆڵینەوەی كۆمیتەی پێوەندیەكانی دەرەوەی كونگرەی ئەمریكای بڵاو كردەوە كە تیایدا هاتووە دەبێ ئامادەبین بۆ روخانی رژیمی ئێران. 



نووسەری ئەو وتارە بە ئیشارە بە قسەكانی ئەم دواییەی رێكش تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردوە وتبووی سیاسەتی ئێمە لەمەر ئێران پشتیوانی لە نەیارانی ناوخۆیە بۆ ئەوەی دەسەڵات بگۆرن.



ری تكیە نووسی: ئێرانی ئەمرۆ لە ژێر دەسەڵاتی خامنەیی كە پیاوێكی پیر و بەساڵاچووە و ئەمریكا دەبێ بۆ گۆرینی دەسەڵات ئامادە بێ، بابەتێك كە دەتوانێ‌ روخانی رژیمی لێ بكەوێتەوە.



ناوبراو تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە كە مێژووی كۆماری ئیسلامی دا پڕە لە نائارامی و خەبات دژ بە دەسەڵاتی ستەمگەر لەلایەن خەڵكی خەباتكار و ئازادیخواز. هەر لەو پێوەندەدا رووداوەكانی ساڵی 2009ی بە نمونە هێناوەتەوە كە زەربەی لە پێگەی ئەو رژیمەداوە. بە بروای ری تكیە، لە داهاتوودا ناڕەزایەتی خەڵكی ئێران جارێكی دیكە بە لوتكە دەگات و روخانی رژیمی لێ دەكەوێتەوە.



نووسەری ئەو بابەتە لە درێژەدا نووسیویەتی: رژێمی ئێران وەك یەكیەتیەكانی شۆرەوی لێهاتووە و رۆژانی كۆتایی دەباتە سەر. لە حەوزەی علمیەی قومیش ئەو بروایە دروست بووە كە ئیسلام لە بوونی ئەو حكومەتە زیانی زۆری وێكەوتووە.



 

ری تكیە دەڵێ: لاوان روو لە مزگەوتەكان ناكەن، هیچ كەس لەلای مەلا كچەكانیان بە شوونادەن، رژیم توانای دەستاودەست كردنی دەسەڵاتی لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە لە دەست داوە، لە نێوان تاقم و باڵەكانی حكومەتیش كێشەی زۆر هەیە. 
ڕێکه‌و 2017-07-08 16:59:12
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی