دۆناڵد ترامپ: ئێمە لەگەڵ هەرەشەی نوێ لەلایەن رژیمە یاخیەكانی وەك ئێران بەرەوڕووین

دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا كە لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری فەرانسە بۆ بەشداری لە رێ و رەسمی رۆژی باستیل و ساڵیادی شۆرشی فەرامسە لە پاریسە، لە كونفرانسێكی چاپەمەنی هاوبەش لەگەڵ سەرۆك كۆماری فەرانسە وتی: وتووێژی باشمان لەگەڵ ماكرۆن لەبارەی خەبات لەبەرامبەر ترۆریزم دا هەبوو.ئێمە لەگەڵ وەڵاتانی سەركێشی وەك كورەی باكوور، ئێران و سوریە بەرەورووین.

رۆژی پێنج شەممە 22ی پووشپەری 1396، سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە كونفرانسی چاپەمەنی لەگەڵ ئیمانوئێل ماكرۆن لە كۆشمی ئەلیزە وتی: تاقمە ترۆریستەكان لەلایەن هێندێ لە وەڵاتانەوە پشتیوانی دەكرێن.

دۆناڵد ترامپ هەر لەو پێ,ەندەدا سێ وەڵاتی كورەی باكوور، ئێران و سوریەی وەك وەڵاتانی یاخی ناوهێنا و لە درێژەدا وتی: ئێمە لەگەڵ هەرەشەی نوێ لەلایەن ئەو رژیمە سەركێشانەوە بەرەورووین، ئەوان لە باری ماڵیەوە پشتیوانی لە ترۆریزم دەكەن.

ناوبراو هەروەها وتی: لە كاتێكەوە هاتوومە سەر كار، هەوڵم داوە كە لە چاوپێكەوتن لەگەڵ رێبەرانی دیكە جیهان، هەر جۆرە هاوكاری و پشتیوانی و سەرچاوەی ماڵی ترۆریستەكان ببرم.
ڕێکه‌و 2017-07-14 09:08:29
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی