هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم هاووڵاتیەكی خەڵكی دێولانیان دەستبەسەر كردوە

 هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە شاری دێولان یەکێکی دیکە لە خزمەكانی خانەوادەی حوسین پەناهی خەڵكی گوندی "قڕوچیای" دێولانیان دەستبەسەر كرد.

 ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ پووشپەڕی 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژێمی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "عەباس حوسێن پەناهی" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوک و دایکی ڕامین حوسێن پەناهی سەردانی ئەو بنەماڵەیەی کردبووە كە لەلایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە ماوەی رابردوودا هێزە داگیركەرەكانی رژێم  چەند کەسێکی دیکە لە بنەماڵەی حوسێن پەناهی یان دەسگیر كردوە.
ڕێکه‌و 2017-07-14 09:47:46
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی