دەزگیرانی ئەو لاوەی بەدەستی هێزەكانی رژیم كوژرا خۆی كوشت

دەزگیرانی ئەو لاوە کامیارانیەی کە رۆژی یەكشەممە 18ی پووشپەر لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری کرماشان تەقەیان لێکرد و کوژرا، خۆی هەڵواسی و خۆی كوشت.

بەپێی هەواڵەكان، نێدا، م، خەڵكی شیراز بەهۆی ئەوەی دەزگیرانەكەی بەناوی “جەماڵ ڕەحمانی” تەمەن ٢٢ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری کرماشان دەستڕێژی لێكراو و كوژرا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 
ڕێکه‌و 2017-07-14 14:20:30
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی