چوارشهمه 5 گوڵان 2718
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم حوكمی ئێعدامی دوو بەندكراوی كوردیان لە گرتووخانەی ورمێ جێبەجێ كرد.
بەپێی هەواڵەكان، رۆژی شەممە ٢٤ی پوشپەڕ، هێزە داگیركەرەكانی رژیم دوو بەندکراوی کوردیان بەناوەکانی محەمەدڕەزا سادقی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” ی ورمێ و ماشەڵا سەیادنوویی خەڵکی ورمێ لە گرتووخانەی دەریای ئەو شارە لەسێدارەدا.
هەواڵدەری هەنگاو رایگەیاندووە كە لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا 8 بەندكراوی كورد لە گرتووخانەكانی رژێمدا لەسێدارە دراون.