بەشداری كۆمیتەی كانادای سازمان لە یادی 28 ساڵەی تیرۆركرانی شەهید دوكتور قاسملو

 رۆژی پێنج شەممە 22ی پووشپەری 1396ی هەتاوی، هەیئەتێكی كۆمیتەی كانادای سازمانی خەبات بەشداریان لە كۆڕیادێك كرد كە لەلایەن كۆمیتەی حدكا بەبۆنەی 28مین ساڵرۆژی تیرۆركرانی دوكتور عەبدولرەحمان قاسملو رێبەری حیزبی دیموكرات لەو وەڵاتە رێكخرابوو.

 

هەیئەتی كۆمیتەی سازمان بریتی بوون لە بەرێزان، تابان شەریعەتپەنا بەرپرسی كۆمیتە و عەبدوڵا عەبداڵی بەرپرسی پەیوەندی كۆمیتە كە بەشداری ئەو كۆریادە بوون و پەیامی كۆمیتەی كانادای سازمانیان پێشكەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە كرد.
ڕێکه‌و 2017-07-15 14:37:25
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی