رژیمی ئێران بەبێ ساختەكاری لە بەرجامیش دا بۆ سازكردنی چەكی ناوكەیی هەنگاوی هەڵدەگرێ

 ئەد رۆیس سەرۆكی كۆماریخوازی كۆمیتەی پێوەندیەكانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند كە رژیمی ئێران بەبێ ساختەكاری لە جێبەجێ كردنی بەرجامیشدا، بەردەوامی بە سازكردنی چەكی ناوكەیی داوە.

ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا كە هاوكات بوو لەگەڵ دووهەمین ساڵیادی بەرجام پێداگری لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەمریكا دەبێ هەنگاوەكانی خۆی دژ بە پشتیوانی رژیمی ئێران لە ترۆریزم، پێشێلكاری مافی مرۆڤ و پێشێلی رۆحی رێكەوتی بەرجام زیاتر بكات.

لە درێژدا ئەد رۆیس دەڵێ رێكەوتنی ئەتۆمی هەل بۆ كۆماری ئیسلامی دەرەخسێنێ كە بەبێ ئەوەی ساختەكاری بكات لەسەر رێ"ەی سازكردنی چەكی ناوكەیی بمێنێتەوە. بەپێی وتەی ئەد رۆیس دوو ساڵ دوای راگەیاندنی رێكەوتنی ناوكەیی لەلایەن باراك ئوباماوە، ئاخوندان هێشتا خەریكی دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمین.

سەرۆكی كۆمیتەی پێوەندیەكانی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریكا وێرای دەربرینی نیگەرانی لە بەرنامەی مووشەكی رژیمی ئێران، ئازمایشی موشەكی بالستیكی بە هەنگاوێك پێچەوانەی بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووكان زانی.
ڕێکه‌و 2017-07-17 08:51:06
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی