بەشداری سازمانی خەبات لە كۆری رێزگرتن لە شەهیدانی 2ی پووشپەری كۆمەڵە لە یونان

 رۆژی یەكشەممە 25ی پووشپەر بەرامبەر بە 16ی ژەئێنی 2017، لە شاری ئاتێنی وەڵاتی یونانی كۆڕێكی رێزڵێنان بۆ شەهیدانی 2ی پووشپەری كۆمەڵە لە شاری سنە بەرێوەچوو.

لەو كۆڕیادەدا موختاری موسەنفی ئەندامی كۆمیتەی یونانی سازمان بەشداری لە كۆڕیادەكەدا كرد و پەیامی هاوخەمی كۆمیتەی بەو بۆنەوە پێشكەش بە بەرێوەبەران كرد و لە نزیكیشەوە بەرێزیان لە نزیكیشەوە پرسەو سەرەخۆشی لە ئەندامانی كۆمەڵە لە وەلاتی یونان كرد.

شایانی باسە 2ی پووشپەری 1396، دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان لە شاری سنە كەوتنە بۆسەیەكی هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئێران و شەهید بوون.










 
ڕێکه‌و 2017-07-17 09:05:46
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی