بۆ ٣٠ پوشپه‌ڕ

ک -ح رێبوار
 لێم گه‌رێن با دربڕم ده‌ردی دڵم 

هڵبرێژم ئاهی سینه‌ی له‌ کوڵم

٣٠ پوشپه‌ڕ بۆته‌ رۆژی ده‌رد و خه‌م

بۆته‌ قه‌تماخه‌ی سەر زامه‌ بێ تیماره‌که‌م!

رۆژی فه‌وتی رێبه‌رو، شینی گه‌له‌،

یادی کۆچی سه‌ر وه‌ر و سه‌رداره‌که‌م!

هێند به‌ ژانه‌ کۆچی باوک، پێم بڵێن،

چۆن بتوانم ژان و دردم چاره‌که‌م؟!

خه‌ڵکی ئه‌مرۆ شاد و دڵخوشن ،منیش،

بۆته‌ لانه‌ی ده‌رد و هاوار ،دڵه‌ پڕ چغاره‌که‌م!

شه‌رته‌ تا هه‌م به‌ر نه‌ده‌م رێبازی ئه‌و،

ببمه‌ چقڵی چاوی گشت ئه‌غیاره‌که‌م!

ئه‌ی عزیزانی وڵات، گه‌نج و لاوی رۆژهه‌لات،

جوتیارو ره‌نجبه‌رانم، خه‌ڵکی گوند و شاره‌که‌م!

رۆژی په‌یمان و به‌ڵێنه‌ وه‌رنه‌ناو کوۆڕی خه‌بات،

دژ به‌ بێدادی و پلانی دژمنه‌ زۆرداره‌که‌م!

رێبواری کورده‌واریم من له‌ رێبازی خه‌بات،

سه‌د سڵاو بۆ رۆحی پاکی رێبه‌ره‌ ناوداره‌که‌م!


 


 
ڕێکه‌و 2017-07-21 02:02:46
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی