یادت هه‌ر ده‌مێنێت

بێهروز ئه‌رده‌لان

هه‌موو ساڵێك له‌م ده‌مه‌دا، له‌م شه‌قارشه‌قاری ژینه‌دا 

زامی قۆڵی دابڕانت خۆی ده‌رده‌خات، چرۆی بیرت گوڵ ده‌رده‌كات 

شاخ پشتی كوڕده‌كات، ژین له‌داخت چاو ته‌ڕ ده‌كات

 برینه‌كان دێنه‌وه‌ سۆ، ڕێبوارانت ده‌بنه‌وه‌ كۆ 

له‌م وه‌رزه‌داناسۆرێك ده‌كولێته‌وه‌،ڕابردوتیان بیر دێته‌وه‌ 

هه‌موو ژینت ئاخ وداخ بوو،ئه‌و ژینه‌ بۆت عه‌زاب بوو 

ڕێبه‌ره‌كه‌م ئه‌و ژینه‌ ناهه‌مواره‌، بێ تۆیی زۆر لێدیاره‌ 

مه‌لولانت هیوادار ده‌كرد،ڕێگه‌ی خۆشیت له‌بار ده‌كرد

 به‌مایه‌دانان له‌گیانت،به‌ژینی سه‌خت وبه‌ژانت 

به‌ڵام به‌ڵام سه‌ختی ژینت،هه‌وڵی به‌بێ بینت ،هه‌وێنی ژینمانه‌،

 ڕێچكه‌ت ڕێگه‌یه‌ ،بیرت بیرمانه‌

 ئاگری تروسكه‌ی ژینی ،وه‌ك خۆشه‌ویستیت به‌تینی 

وه‌ك خۆری ناو شه‌وه‌زه‌نگ ،ناڵه‌ی ناو دنیای بێڕه‌نگ ،

دڕتدا به‌و نه‌هاتیه‌، كوا ده‌وری كش وماتیه‌ 

كێ وه‌ك ئێوه‌ خۆی فیدا كرد ،چشی له‌خۆشی وماڵی دنیاكرد 

كام سه‌ركرده‌ وه‌كوو تۆ بوو،كێ وه‌ك تۆ هه‌ڵوه‌دابوو

 وه‌ك هه‌ڵۆ سه‌نگه‌ری مه‌رگت گرت،جگه‌رگۆشه‌ت بۆ به‌ڕێ كرد

 كام سه‌نگه‌ر سه‌خت بوو لێت دا،وانه‌ی به‌رخودانت سه‌ردا، 

مانای پێشمه‌رگه‌ت پڕ ماناتركرد ،هه‌موو ته‌مه‌نت سه‌رفی خه‌بات كرد 

به‌سوتانی خۆت دنیایت رۆشن كرد،ئه‌و ڕێگه‌ سه‌خته‌ت بۆمان ته‌خت كرد

 
ڕێکه‌و 2017-07-21 02:14:00
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی