بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی رەوانشاد مامۆستا شێخ جەلال حسێنی

جەعفەر حامیدی، ٣٠/ پووشپەڕی ٢٧١٧ ی کوردی 

 ئەمڕۆ ٧ ساڵ بە سەر کۆچی ناوادەی تێکۆشەر ی کوردایەتیی و رێبەری رێکخراوی خەباتی کوردستان تێدەپەڕێ!

شاراوە نی یە کە لە دەستدانی بەڕێزیان کەلێنێکی گەورەی خستە خەباتی کوردایەتیی و ئازادیخوزیی خەڵکی کوردستانی رۆژھەڵات !

سەرەتای ساڵی ١٩٧٨ بەڕێزیان ھاتە شاری بۆکان و لە مزگەوتی ناوبازاڕی شار ووتەیەکی پڕ سۆز و ھەستی کوردایەتی پێشکێشی سەدان کەس لە خەڵکی شار کرد! من کە گەنجێکی تازە پێگەیشتوو چەپی شار بووم ، زۆر بە تێڕامانەوە ، گوێم دایە قسەکانی و ھەر ئەو کات بەو ئاکامە گەیشتم کە شێخ جەلالی نەمر و کەسانی وەک بەڕێزیان کانگای بیر و ھیزری کوردایەتین! و دەبێ پشتیان بگیرێ.

زۆری پێنەچوو لە گەڵ چەند رووناکبیرێکی دیکەی شاری بۆکان ( لە کاتی شەھیدبوونی ئەحمەد خانی ئەحمەدی) بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە بانە چوینە ئەو شارە! ھە زاران کەس لە خەڵکی شار لە دەرەوەو ناوەوەی مزگەوتی گەورە ی شار کۆببونەوە! بە دیتنی ئێمە خەڵک بەرەوپیرمان ھاتن! 

مامۆستا شێخ جەلال ی نەمر لە نێو ئاپۆرای خەڵکە کە دا راوەستابوو، بە دەنگە رەساکەی بەرەو ئاپۆرای خەڵک قسەی کرد و فەرمووی: " ئەوانەش لاوانی بۆکانین و بۆ پشتیوانی ئێمە ھاتوون ، ئیدی بەرەو پێشەوە گەلی تێکۆشەری بانە یی"

نەمر شێخ جەلال ; شیرین گوفتار، خۆش بەرخورد، دڵئاواڵە و تابڵێی بە توانا بوو بۆ خزمەت بە گەلەکەی! 

بەڕێزیان لە نووسین ، ھۆزانبێژی و فۆرمۆلەکردنی ھیزری کوردایەتیی لە نێو کۆڕی رێبەرانی کوردستانی رۆژھەڵات دا دیار بوو!

من ھەمیشە ئارەزوومکردووە کە مامۆستایانی ئاینی کوردستان رێباز ی کوردایەتیی و خزمەت بەگەلیی رەوانشادانی وەک ; نەمران شێخ جەلال و شێخ عیزەدین حسێنی و مامۆستایانی بەرزی وەک مامۆستا مەلارەحیمی عەباسی، مامۆستا مەلا خالیدی عەزیزی و مامۆستا مەلا خدری سارتکێی و مامۆستا خدری عومەرزادە ودەیان مامۆستای پایەبەرزی تر بگرن!

یادی مامۆستا شێخ جەلال حوسێنی و ھەموو مامۆستایانی رێبازی کوردایەتیی پیرۆز بێ!

سەرکەوێ خەباتی کوردایەتی رێکخراوی خەبات و ھەموو ھێزە کوردپەروەرەکانی تر!

 
ڕێکه‌و 2017-07-22 09:51:37
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی