كار و چالاكی ئەندامانی سازمان لە ناوچەی مەهاباد

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی وەڵات، ئەندامانی و هەوادارانی سازمانی خەبات لە ناوچەی مەهاباد بەشێوەیەكی بەربڵاو كار و چالاكیان بەرێوەبردووە، لەم زنجیرە چالاكیەدا تەشكیلاتی ناوخۆی سازمان لە چەند گەرەكێك شار و چەند گوندێكی مەهابادیان بە دروشم و شیعارە سازمانیەكان رازاندۆتەوە.

ئەم شوێنانەی كار و چالاكیەكانیان تێدا بەرێوەچووە بریتیتن لە: 

سەیدائاوا، زانستگای مەهاباد و دەورووبەری ئاپارتمانەكانی فەجری خواروو، گوندی قازیاوا، ئوتمیش، كوكتەپە و گۆرستانی كوكتەپە، عەوڵاوا، خاتون باغ، بوزە، حاجی عەلی كەندی.

وێڕای دەست خۆشی و ماندوونەبوون لە ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و تێكۆشەری سازمانی خەبات، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان لە كار و ئەركی شۆرشگێرانەیان بۆ دەخوازین.





 




 




 




 

ڕێکه‌و 2017-07-27 12:48:57
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی